سه‌رۆکی کورد
دوێنێ سه‌یری هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی عێراقم له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌کرد. خۆ ده‌مێک بوو ڕاگه‌یه‌نرابوو که تاڵه‌بانی ده‌بێته سه‌رۆک، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵکانێکی زۆر دوێنی به‌م بۆنه‌ویه‌وه ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.
راستیه‌که‌ی من هه‌ر ئه‌وه‌نده دڵم به‌م هه‌ڵبژاردنه خۆشه، که نیشانه‌ی نه‌مانی بنه‌مایه‌کی جیاکردنه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ژادی و نه‌ته‌وایه‌تییه له سوچێکی پڕ نه‌هامه‌تی ئه‌م دونیا پان و به‌رینه‌دا. ئه‌گه‌رنا ده‌بێ دڵم به کام هه‌ڵبژاردن و به کام ده‌وڵه‌تی فیدرالی خۆش بێت که له‌لایه‌که‌وه به ناچاری ملی بۆ شلکرابێت و له‌لایه‌که‌ی دیکه‌شه‌وه له نیفاقێکی سیاسی به‌ولاوه شتێکی دیکه نه‌بێت.
ده‌زانم زۆر سه‌خته له‌سه‌ر که‌لاکی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێری سڵ له هیچ نه‌که‌ره‌وه و له کۆمه‌ڵگایه‌کی باوکسالار و ده‌سه‌ڵاتخوازدا، ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک بێته‌کایه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش، ئه‌گه‌ر به‌زه‌بری شه‌ق و به سه‌پاندن له‌ده‌ره‌وه‌شڕا بێت، ئه‌وا دڵم به‌م گۆڕانکاریانه‌ی ئه‌وێ خۆشه، به‌ڵام گه‌شبینی ته‌واویش نیم.
هێشتا زۆرمان ماوه باس له ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک و عادلانه بکه‌ین. له زۆر ڕووه‌وه کۆمه‌ڵگا خه‌ریکه ورده‌ورده به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێشتا یان باشتر بڵێم ئه‌وا دیسان ئافره‌تان زینده‌به‌ماڵ ده‌کرێنه‌وه، که‌س باس له مافه‌کانی منداڵان ناکات، ده‌سه‌ڵاتی دوو زلحیزبه‌که‌ی لای خۆمان رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و ته‌کڕه‌وی ده‌ڕوات، خۆ باسی متمانه هه‌ر مه‌که، نه حیزبه‌کانی خۆمان متمانه به یه‌کدیکه ده‌که‌ن، نه کورد و عه‌ره‌ب و نه شیعه و سوننی به‌یه‌کدیکه، له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌و ئیتیحاده ئیختیاریه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی خۆمان باسیده‌که‌ن له ناچاربوون به‌وه‌ی که هه‌یه و له نیفاقێکی سیاسی به‌ولاوه هیچی دیکه نییه. ئه‌دی ئه‌وه نییه سه‌رۆکی نوێی وڵات له یه‌که‌م وتاریدا باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ باوه‌شی گه‌رمی عه‌ره‌ب و ئیسلام ده‌کات و له‌به‌رنامه‌یدایه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیشدا ده‌ستێکی هه‌بێت، که‌چی ناوێرێت یان نایه‌وێت به هیچ جۆرێک باس له مافی هاوزمانه‌کانی خۆی بکات! له‌وه هه‌ر گه‌ڕێین که یه‌که‌م سه‌رۆکی کوردی وڵات یه‌که‌م وتاری به عه‌ره‌بی خوینده‌وه و وشه‌یه‌کی کوردی له‌ده‌م ده‌رنه‌چوو.
با له هه‌موو ئه‌مانه بوگزه‌رێین و چاوه‌ڕوانبین، بزانین به‌ره‌و کوێمان ده‌به‌ن. با کار و کردار سه‌نگی مه‌حه‌ک بێت و نه قسه و گوفتار.