دیسان بارانه
ئه‌وا دیسان به‌هار هاته‌وه و بارانیش. له‌م وڵاته‌دا ناکرێ مرۆڤ دڵی به بارانی زستانان خۆش بێت. چونکه له به‌ر به‌فر و سه‌رما، باران جێگای له مه‌جلیسدا نابێته‌وه. بۆیه خۆشحاڵم به هاتنه‌وه‌ی به‌هاری وه‌رزی باران.
چیرۆکی حه‌زی من بۆ باران چیرۆکێکی کۆنه. هه‌ر به منداڵی حه‌زم له باران بوو، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونمدا حه‌زه‌که‌یشم گه‌وره‌تربوو. ئێستا چێژێکی دیکه له باران و به‌تایبه‌تیش سه‌یرکردنی بارینیی وه‌رده‌گرم. ئه‌و ساتانه خۆشترین ساته‌کانی ژیانمن که له بالکۆنۆنه‌که‌مانه‌وه سه‌یری هاتنه‌خواره‌وه‌ی دڵۆپه بارانه‌کان ده‌که‌م. زۆرجارانیش حه‌زده‌که‌م ئه‌وه‌نده له‌به‌ر باران بوه‌ستم تا ئاو به هه‌موو گیانمدا ده‌چۆڕێته‌وه.
به‌ڕای من ژیان له مه‌نفادا هه‌موو شتێکه جگه له ژیان خۆی، به‌ڵام شتێک که له‌م مه‌نفایه‌مدا دڵم ده‌کاته‌وه و وه‌ک تروسکایی جارجاره له شه‌وه‌زه‌نگدا ده‌دره‌وشێته‌وه بارانه.
نازانم ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌م بۆ باران تا کوێ ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم که ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه روحییانه گه‌لێک جاران تا فه‌نابوون ده‌ڕۆن. پێموایه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می رۆمانێکی کازانتزاکیسه نووسراوه که یه‌زدان ده‌بێژێ "ئه‌وه‌ی خۆشی بووێم، خۆشم ده‌وێت، ئه‌وه‌ش که خۆشم بوێت ده‌یکوژم"
خه‌مم نییه و خه‌متان نه‌بێت، بڕوا ناکه‌م حه‌زی من بۆ باران هێنده به‌هێز بێت ئه‌مه‌ی لێبکه‌وێته‌وه.