Prenzlauer Berg
ئه‌مڕۆ ساڵرۆژی یه‌کێک له رۆژه هه‌ره تاڵه‌کانی کورده، به‌داخه‌وه له‌مجۆره رۆژانه‌مان که‌م نه‌بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان بێوێنه‌بوو. سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه داده‌نه‌وێنم که بوونه قوربانی حه‌زه شێته‌کانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره نه‌خۆشانه‌ی وه‌ک مرۆڤان ده‌چن.
به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی ده‌مه‌وێ ئێستا باسیکه‌م، گه‌ڕه‌کێک له گه‌ڕه‌که بێده‌ره‌تانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه نیه، به‌ڵکو به‌شێکی ئه‌م شاره پان و به‌رینه‌یه که تیایدا ده‌ژیم.
به‌رلین تا ساڵی 1989 دوو به‌شی ته‌واو لێکدابڕاو بوو. دیوارێک نه‌وه‌ک هه‌ر ئه‌و دوو به‌شه‌ی شاری له‌یه‌کجیاده‌کرده‌وه، به‌ڵکو سنووری نێوان دوو وڵات و دوو بلۆکی جیهانی دژ به‌یه‌کیش بوو. ئێستاش زۆر که‌س باس له مانه‌وه‌ی ئه‌م دیواره له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ تۆزێک به وردی له بیناسازی و جاده و کۆڵانه‌کان بڕوانێت هه‌ر زوو بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و شوێنه‌ی لێیه‌تی، به‌رلینی کۆنه رۆژهه‌ڵات یان هی رۆژئاوایه. به‌شێکی ئه‌و به‌رلینه‌ی که پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات بوو به Prenzlauer Berg ناسراوه.
دیاره ئه‌م شاره‌ش وه‌ک هه‌ر شارێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی ئه‌م دونیایه، گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی وای هه‌ن که خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به دانیشتوانێکی تایبه‌تی به‌ناوبانگن؛ ئه‌مه گه‌ڕه‌کی هه‌ژار و نه‌دارانه و ئه‌مه‌ش گه‌ڕه‌کی ده‌ستڕۆیشتوو و دارایان، ئه‌مه گه‌ڕه‌کی خه‌ڵکی ئه‌کادیمی و خوینده‌واره و ئه‌مه‌ش هی کرێکار و کاسبکاران؛ ئه‌م ناوچه‌یه دانیشتووی بیانی زۆرن و ئه‌مان خه‌ڵکه‌که‌ی زۆربه‌ی خۆجێیین ... هتد.
زۆرجاران گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووم که چه‌ند ساڵێکه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێشتر ناوم هێنا واته Prenzlauer Berg له بووژانه‌وه‌دایه و بۆته جێمه‌به‌ستی خوێندکار و گه‌نجانی شار. ئه‌وه هه‌فته‌یه‌که له‌و ناوچه‌یه کار ده‌که‌م و هه‌موو به‌یانی و ئێوارانێک به‌ڕێگاوه سه‌رنجی خه‌ڵک و بازاڕه‌کان ده‌ده‌م. هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م ناوچه‌یه ئێستا خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی؛ خانوو و باڵه‌خانه‌کان که‌متر ده‌ستکاریکراون، به‌ڵام بازاڕی نوێشی لێ درووستکراون و له هه‌موویشی سه‌رنجڕاکێشتر ئاوه‌دانی و خه‌ڵکه گه‌نجه‌که‌یه‌تی. خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره ماندوێتی و شه‌که‌تیان هه‌ر له‌دووره‌وه دیاره، هی ئه‌م ناوچه‌یه رووگه‌ش و کراوه‌ن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ش که دێن و ده‌ڕۆن گه‌نجن.
ئه‌مڕۆ له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌م سه‌رم به بازاڕێکی ئه‌وێداکرد، هه‌ستمده‌کرد ئاوێته‌یه‌که له ته‌رزه بازاڕی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی. چونکه یه‌که‌م رۆژیش بوو که هه‌وا تۆزێک به‌هاری بێت، هه‌ستمده‌کرد هه‌ر هه‌نگاوێکم هه‌زاران میل رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوام پێده‌کات. ساتانێکی خۆش بوون حه‌زمکرد هه‌ر به‌ته‌نیا هی خۆم نه‌بن.