جیابوونه‌وه
زۆر سه‌یره!
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کورد له‌و به‌شه کوردستانه‌ی لکاو به عێراقدا ئاوا به ئاشکرا داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌مه یه‌که‌مجاره ئاوا به جیاوازیخواز له‌قه‌ڵه‌م بدرێن. سه‌یره‌که لێره‌دایه که مه‌رجه‌کانی دوو زلحیزبه کوردیه‌که بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا به خواستی جیابوونه‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. هه‌ر سه‌رۆک پارتی عه‌ره‌ب و تورکومانه دێت و ده‌ڵێت: "کورده‌کان خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن"، هه‌ر زله‌به‌رپرسی کوردیشه دێت و ده‌ڵێت: "نا بابه که‌ی ئێمه داوای جیابوونه‌وه‌مان کردووه، ئێمه خوازیاری پێکه‌وه‌ژیانێکی ئیختیارین".
باشه ئه‌وه نابێ ماوه‌یه‌ک، هه‌موو به‌رپرسانی دوو زلحیزبه‌که‌ی کوردستان بڵێن: "به‌ڵی ئێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ین".
ده‌بێ ئه‌و کات چی رووبدات؟ خۆ دوور نییه پێیان بڵێن: "نا بابه وه‌رن هه‌ر چیه‌کتان ده‌وێ له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدرالیدا ده‌تانده‌ینێ".
ئه‌م پێداگرتنه‌ی کوردان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه که ئه‌مان فێری سیاسه‌ت بوون و ئیدی فێڵیان لێناکرێت. پێشتریش ئه‌م پێداگرتنه هه‌ر هه‌بوو، شه‌رت ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌که تا سه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا بێت. ئه‌گه‌ر نا له‌و بڕوایه‌دا نیم گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی دونیا و کرانه‌وه‌ی سنووری وڵاته داخراوه‌کان به‌ته‌نیا ببنه مایه‌ی هاتنه‌دی حه‌زه‌کانی ئه‌و چه‌ند ملیۆن مرۆڤه‌ی ئه‌وێ.