کار و بێ‌کاری
هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی بێکاران له ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌که‌م جار سنووری 5،2 ملیۆنی به‌زاند. هه‌رچه‌نده ئه‌وه زیاتر له دوو مانگه منیش بێکارم، که‌چی منیان له‌گه‌ڵ ناوبراواندا نه‌ژماردووه. هه‌ڵبه‌ته خه‌ڵکی دیکه‌ش وه‌ک من که بێکاریشن و که‌چی ناویان له لیستی ئه‌وانه‌دا نییه، ده‌بێ هی واش هه‌بن که هه‌رچه‌نده ده‌ستبه‌کاریشن، که‌چی له‌ریزی بێکاران ناونووسکراون.
ئه‌وا خه‌ریکه من ده‌ستم له کارێک گیر ده‌بێت و به‌یانی ده‌بێ یه‌که‌م رۆژم بێت. دڵخۆشم به‌وه‌ی که دوای دوو مانگ له گه‌ڕان و چاوه‌ڕوانی، ئاخیره‌که‌ی کارێکم دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر پێی دڵخۆشم، جۆری کاره‌که‌یه. هه‌رچه‌نده بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوو، دونیایه‌ک نووسین و وه‌رگێڕان چاوه‌ڕێمن. که‌چی یه‌که‌مجارمه له‌م وڵاته ده‌چمه سه‌ر کارێک، که هه‌ست به‌وه ناکه‌م، پێم نامۆیه و پێی نامۆم.
ده‌یاخوا پیروزت بێت و نه‌خشه‌ش له هه‌موو بێكاران بێ، نه‌خشه‌ش له‌وانه بێ كه كاریان هه‌یه‌و به دڵیان نیه‌و كارێكی به دڵی خۆیان به‌ده‌ست بكه‌وێ.
خیرداره وه‌سه‌رکه‌توو بیت
Post a Comment
Home
پێشــتر
ئێمــهیل
کــــــهوێ
رههــهند
روانـــین
دیمـــانه
کورد ئای تی