به‌غدای عروبـــــه
"مردن بۆ هه‌موو عه‌ره‌بان، به‌تایبه‌ت ئوردن و سوریا"
نووسینی سه‌ر دیوارێکی مه‌یدانی "التحریر" ی به‌غدا
له سایتی رۆژنامه‌ی "الحياة"ی له‌نده‌نیه‌وه
خۆشهاتن بۆ ئه‌م بڵاگــــه
"مردن بۆ هه‌موو عه‌ره‌بان، به‌تایبه‌ت ئوردن و سوریا"
نووسینی سه‌ر دیوارێکی مه‌یدانی "التحریر" ی به‌غدا
له سایتی رۆژنامه‌ی "الحياة"ی له‌نده‌نیه‌وه
ئه‌مڕۆ ساڵرۆژی یه‌کێک له رۆژه هه‌ره تاڵه‌کانی کورده، به‌داخه‌وه له‌مجۆره رۆژانه‌مان که‌م نه‌بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان بێوێنه‌بوو. سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه داده‌نه‌وێنم که بوونه قوربانی حه‌زه شێته‌کانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره نه‌خۆشانه‌ی وه‌ک مرۆڤان ده‌چن.
به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی ده‌مه‌وێ ئێستا باسیکه‌م، گه‌ڕه‌کێک له گه‌ڕه‌که بێده‌ره‌تانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه نیه، به‌ڵکو به‌شێکی ئه‌م شاره پان و به‌رینه‌یه که تیایدا ده‌ژیم.
به‌رلین تا ساڵی 1989 دوو به‌شی ته‌واو لێکدابڕاو بوو. دیوارێک نه‌وه‌ک هه‌ر ئه‌و دوو به‌شه‌ی شاری له‌یه‌کجیاده‌کرده‌وه، به‌ڵکو سنووری نێوان دوو وڵات و دوو بلۆکی جیهانی دژ به‌یه‌کیش بوو. ئێستاش زۆر که‌س باس له مانه‌وه‌ی ئه‌م دیواره له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ تۆزێک به وردی له بیناسازی و جاده و کۆڵانه‌کان بڕوانێت هه‌ر زوو بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و شوێنه‌ی لێیه‌تی، به‌رلینی کۆنه رۆژهه‌ڵات یان هی رۆژئاوایه. به‌شێکی ئه‌و به‌رلینه‌ی که پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات بوو به Prenzlauer Berg ناسراوه.
دیاره ئه‌م شاره‌ش وه‌ک هه‌ر شارێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی ئه‌م دونیایه، گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی وای هه‌ن که خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به دانیشتوانێکی تایبه‌تی به‌ناوبانگن؛ ئه‌مه گه‌ڕه‌کی هه‌ژار و نه‌دارانه و ئه‌مه‌ش گه‌ڕه‌کی ده‌ستڕۆیشتوو و دارایان، ئه‌مه گه‌ڕه‌کی خه‌ڵکی ئه‌کادیمی و خوینده‌واره و ئه‌مه‌ش هی کرێکار و کاسبکاران؛ ئه‌م ناوچه‌یه دانیشتووی بیانی زۆرن و ئه‌مان خه‌ڵکه‌که‌ی زۆربه‌ی خۆجێیین ... هتد.
زۆرجاران گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووم که چه‌ند ساڵێکه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێشتر ناوم هێنا واته Prenzlauer Berg له بووژانه‌وه‌دایه و بۆته جێمه‌به‌ستی خوێندکار و گه‌نجانی شار. ئه‌وه هه‌فته‌یه‌که له‌و ناوچه‌یه کار ده‌که‌م و هه‌موو به‌یانی و ئێوارانێک به‌ڕێگاوه سه‌رنجی خه‌ڵک و بازاڕه‌کان ده‌ده‌م. هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م ناوچه‌یه ئێستا خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی؛ خانوو و باڵه‌خانه‌کان که‌متر ده‌ستکاریکراون، به‌ڵام بازاڕی نوێشی لێ درووستکراون و له هه‌موویشی سه‌رنجڕاکێشتر ئاوه‌دانی و خه‌ڵکه گه‌نجه‌که‌یه‌تی. خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره ماندوێتی و شه‌که‌تیان هه‌ر له‌دووره‌وه دیاره، هی ئه‌م ناوچه‌یه رووگه‌ش و کراوه‌ن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ش که دێن و ده‌ڕۆن گه‌نجن.
ئه‌مڕۆ له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌م سه‌رم به بازاڕێکی ئه‌وێداکرد، هه‌ستمده‌کرد ئاوێته‌یه‌که له ته‌رزه بازاڕی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی. چونکه یه‌که‌م رۆژیش بوو که هه‌وا تۆزێک به‌هاری بێت، هه‌ستمده‌کرد هه‌ر هه‌نگاوێکم هه‌زاران میل رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوام پێده‌کات. ساتانێکی خۆش بوون حه‌زمکرد هه‌ر به‌ته‌نیا هی خۆم نه‌بن.
زۆر سه‌یره!
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کورد له‌و به‌شه کوردستانه‌ی لکاو به عێراقدا ئاوا به ئاشکرا داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌مه یه‌که‌مجاره ئاوا به جیاوازیخواز له‌قه‌ڵه‌م بدرێن. سه‌یره‌که لێره‌دایه که مه‌رجه‌کانی دوو زلحیزبه کوردیه‌که بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا به خواستی جیابوونه‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. هه‌ر سه‌رۆک پارتی عه‌ره‌ب و تورکومانه دێت و ده‌ڵێت: "کورده‌کان خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن"، هه‌ر زله‌به‌رپرسی کوردیشه دێت و ده‌ڵێت: "نا بابه که‌ی ئێمه داوای جیابوونه‌وه‌مان کردووه، ئێمه خوازیاری پێکه‌وه‌ژیانێکی ئیختیارین".
باشه ئه‌وه نابێ ماوه‌یه‌ک، هه‌موو به‌رپرسانی دوو زلحیزبه‌که‌ی کوردستان بڵێن: "به‌ڵی ئێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ین".
ده‌بێ ئه‌و کات چی رووبدات؟ خۆ دوور نییه پێیان بڵێن: "نا بابه وه‌رن هه‌ر چیه‌کتان ده‌وێ له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدرالیدا ده‌تانده‌ینێ".
ئه‌م پێداگرتنه‌ی کوردان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه که ئه‌مان فێری سیاسه‌ت بوون و ئیدی فێڵیان لێناکرێت. پێشتریش ئه‌م پێداگرتنه هه‌ر هه‌بوو، شه‌رت ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌که تا سه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا بێت. ئه‌گه‌ر نا له‌و بڕوایه‌دا نیم گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی دونیا و کرانه‌وه‌ی سنووری وڵاته داخراوه‌کان به‌ته‌نیا ببنه مایه‌ی هاتنه‌دی حه‌زه‌کانی ئه‌و چه‌ند ملیۆن مرۆڤه‌ی ئه‌وێ.
هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی بێکاران له ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌که‌م جار سنووری 5،2 ملیۆنی به‌زاند. هه‌رچه‌نده ئه‌وه زیاتر له دوو مانگه منیش بێکارم، که‌چی منیان له‌گه‌ڵ ناوبراواندا نه‌ژماردووه. هه‌ڵبه‌ته خه‌ڵکی دیکه‌ش وه‌ک من که بێکاریشن و که‌چی ناویان له لیستی ئه‌وانه‌دا نییه، ده‌بێ هی واش هه‌بن که هه‌رچه‌نده ده‌ستبه‌کاریشن، که‌چی له‌ریزی بێکاران ناونووسکراون.
ئه‌وا خه‌ریکه من ده‌ستم له کارێک گیر ده‌بێت و به‌یانی ده‌بێ یه‌که‌م رۆژم بێت. دڵخۆشم به‌وه‌ی که دوای دوو مانگ له گه‌ڕان و چاوه‌ڕوانی، ئاخیره‌که‌ی کارێکم دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر پێی دڵخۆشم، جۆری کاره‌که‌یه. هه‌رچه‌نده بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوو، دونیایه‌ک نووسین و وه‌رگێڕان چاوه‌ڕێمن. که‌چی یه‌که‌مجارمه له‌م وڵاته ده‌چمه سه‌ر کارێک، که هه‌ست به‌وه ناکه‌م، پێم نامۆیه و پێی نامۆم.