شه‌وێکی سارد
وا هه‌ستده‌که‌م، ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌وی ئه‌م زستانه‌یه. رۆژی رابروویش هه‌روا سارد و سڕ بوو.
دڵم خۆشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌نا که‌سه‌رماوسۆله‌یه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوایین سه‌عاتی ده‌رسی ئیلزامیم به‌ڕێکرد. ئیدی ناچمه‌وه سه‌ر کورسی ده‌رسێک، که به‌جۆرێک له جۆره‌کان ناچارم پێی. له‌وانه‌یه زمسته‌ری داهاتووش چه‌ند ده‌رسێک بکه‌م، به‌ڵام هه‌ر بۆ ئاره‌زوو و سوودوه‌رگرتنی زیاتر. له‌مه‌ودوا ئیدی ده‌بێ سه‌رگه‌رمی نووسینی نامه‌که‌م بم و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیم به چه‌ند مانگێک هه‌یه. هیوادارم تا کۆتایی ساڵ هه‌موو کاره‌کانی دیکه‌م به‌ڕێکردبن.
ئه‌ی دوای ئه‌وه؟ نازانم سه‌فه‌ری ژیانی سه‌رابه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کان به‌ره‌و کوێم ده‌بات. سه‌یره ده‌بێ خۆشی ژیان هه‌ر ئه‌و به‌دوای سه‌راب گه‌ڕانه‌دا بێت؟
ئه‌و ساتانای که گوێ بۆ سپهری شلده‌که‌م که باسی ژیانم بۆ ده‌کات، وه‌ک ئه‌و ده‌بمه خاوه‌نی ئاسمان و ئه‌وین و زه‌وی، به‌ڵام هه‌ر تا ئه‌وکاته‌ی ئاوڕێک له‌ملاو ئه‌ولای خۆم ده‌ده‌مه‌وه، ئیدی ده‌بمه‌وه به هاوڵاتیه گێژه‌که‌ی سه‌رابستان.
به‌ڕاستی ئه‌وه باسی چی ده‌که‌م، ئه‌وه بۆ له‌خۆم ناگه‌ڕێم و دڵخۆشیه‌که‌ی ئه‌مڕۆم له خۆم تاڵده‌که‌م.
ئه‌ری ئه‌و شه‌وه سارده هه‌ر كۆتایی پێ نه‌هات
نا، بڕوا بکه له‌و شه‌وه‌وه شه‌وه‌کان هه‌موویان له‌یه‌کدی ساردترن و زۆربه‌ی شه‌وانیش تۆزێک به‌فر ده‌بارێت.
من ڕقم له شه‌وی سارده به ڕاستی چونکه شه‌وانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیم وه‌بیر دێنێته‌وه که ده‌ستم ده‌لکا به کڵاشینکۆفه‌که‌مه‌وه و چۆقی ددانم بێزاری ده‌کردم
Post a Comment
Home
پێشــتر
ئێمــهیل
کــــــهوێ
رههــهند
روانـــین
دیمـــانه
کورد ئای تی