خۆشهاتن بۆ ئه‌م بڵاگــــه
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی حه‌ز به دیتنی دیمه‌نی کێوی به‌رز و سه‌ربڵند ده‌که‌ن. ئه‌مه دیمه‌نێکی لوتکه‌ی هه‌ڵگورده، که له‌دوایین رۆژه‌کانی پاییزی رابردودا گیراوه. حه‌یفێ شوێنی وێنه‌گرتنه‌که زۆر له‌بار نییه.
posted by Ihsan @ 09:56 1 تێبینی
ڕه‌سمه‌كه جوانه‌و شوێنی لێوه گرتنی خراپ نیه.كورد زۆر فه‌خر به‌شاخه‌وه ده‌كات، ناهه‌قیان نیه، چونكه هه‌ر ئه‌و شاخانه‌یه كه پاراستوینه هه‌تاوه‌كو ئێستا، هه‌ر ئه‌و شاخانه بوون له‌شكری ئیسلامیان وه‌ستاند، هه‌ر ئه‌و شاخانه‌بوون ڕزگاریان كردین، دیمه‌نی شاخیش دڵ خۆش ده‌كاو بیر‌و ڕا به‌رز ڕاده‌گڕی، من كه‌ده‌چمه سه‌ر لوتكه‌ی شاخێك هه‌ست به له‌زه‌ت و خوشیه‌ك ده‌كه‌م كه هه‌رگیز ناتوانم ته‌عبیری لێ بكه‌م.باوكم زۆر ناسیۆنالیست بوو، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت، كه پێمان ده‌ووت له یه‌مه‌نیش شاخ هه‌یه، واته عه‌ره‌بیش خاوه‌نی شاخه، ئه‌ی ووت درۆیه و هه‌ڵی ده‌به‌ستن، پێی ناخۆش بوو عه‌ره‌ب خاوه‌نی شاخ بێت، دووكانه‌كه‌مان له سلێمانی ناوی ناو شاخان بوو، زۆر مشته‌ری كه ده‌ستی ڕه‌سمیان هه‌بوو هه‌موو جارێ تابلۆی چه‌ند شاخێكیان بۆ ده‌هێنا به‌دیاری، له ساڵانی هه‌شتادا ئه‌منه به‌عسیه‌كان داوایان لێ‌كرد ناوی دووكانه‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵام باوكم ئه‌مه‌نده به‌و ناوه‌وه شانازی ده‌كرد هه‌رگیز داواكه‌یانی قبوڵ نه‌كرد، له به‌ر ئه‌وه به بیانوو، به‌عسه‌كان ئیجازه‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان لێ سه‌نده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه گرنگ نه‌بوو به‌لایه‌وه.هه‌ر بژی شاخ
Post a Comment
Home
ئێمــهیل
کــــــهوێ
رههــهند
روانـــین
دیمـــانه
کورد ئای تی
ڕه‌سمه‌كه جوانه‌و شوێنی لێوه گرتنی خراپ نیه.
كورد زۆر فه‌خر به‌شاخه‌وه ده‌كات، ناهه‌قیان نیه، چونكه هه‌ر ئه‌و شاخانه‌یه كه پاراستوینه هه‌تاوه‌كو ئێستا، هه‌ر ئه‌و شاخانه بوون له‌شكری ئیسلامیان وه‌ستاند، هه‌ر ئه‌و شاخانه‌بوون ڕزگاریان كردین، دیمه‌نی شاخیش دڵ خۆش ده‌كاو بیر‌و ڕا به‌رز ڕاده‌گڕی، من كه‌ده‌چمه سه‌ر لوتكه‌ی شاخێك هه‌ست به له‌زه‌ت و خوشیه‌ك ده‌كه‌م كه هه‌رگیز ناتوانم ته‌عبیری لێ بكه‌م.
باوكم زۆر ناسیۆنالیست بوو، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت، كه پێمان ده‌ووت له یه‌مه‌نیش شاخ هه‌یه، واته عه‌ره‌بیش خاوه‌نی شاخه، ئه‌ی ووت درۆیه و هه‌ڵی ده‌به‌ستن، پێی ناخۆش بوو عه‌ره‌ب خاوه‌نی شاخ بێت، دووكانه‌كه‌مان له سلێمانی ناوی ناو شاخان بوو، زۆر مشته‌ری كه ده‌ستی ڕه‌سمیان هه‌بوو هه‌موو جارێ تابلۆی چه‌ند شاخێكیان بۆ ده‌هێنا به‌دیاری، له ساڵانی هه‌شتادا ئه‌منه به‌عسیه‌كان داوایان لێ‌كرد ناوی دووكانه‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵام باوكم ئه‌مه‌نده به‌و ناوه‌وه شانازی ده‌كرد هه‌رگیز داواكه‌یانی قبوڵ نه‌كرد، له به‌ر ئه‌وه به بیانوو، به‌عسه‌كان ئیجازه‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان لێ سه‌نده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه گرنگ نه‌بوو به‌لایه‌وه.
هه‌ر بژی شاخ
Post a Comment
Home