هه‌ڵبژاردن
دوێنێ یه‌که‌م رۆژی ده‌نگدانی عێراقیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. سه‌رێکی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئێرهمدا، چۆڵ نه‌بوو، خه‌ڵکی ده‌چوون ده‌نگی خۆیانیان ده‌دا و ده‌هاتنه‌ده‌ره‌وه. له‌به‌ر ده‌رگایش هێندێک که‌س خه‌ریکی وێنه‌گرتن بوون و هێندێکیش خه‌ریکی چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی «الجزیرة» بوون.
ده‌ڵێن گوایه له‌و 280 هه‌زارکه‌سه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق خۆیان بۆ ده‌نگدان ناونووسکردووه، 210 هه‌زاریان کوردن. شتێکی خراپ نییه، به‌ڵام وێده‌چێ زۆرێک له‌وانه به دوودڵیه‌وه ده‌نگبده‌ن. هه‌موو ئه‌و هاوڕێ و ئاشنایانه‌ی باسی هه‌ڵبژاردنم له‌گه‌ڵداکردوون، باسیان له‌و دووراییه ده‌کرد، دووڕایی و دوودڵی له‌نێوان ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و حه‌یفی ده‌نگدان به یه‌کێتی و پارتی. پێموایه ئه‌م دووزلحیزبهش ئه‌م راستییه چاکده‌زانن، به‌ڵام چونکه هه‌ر ته‌نیا خۆیان، جار به جووته و جار به تاک، پاشای مه‌یدان و کاخهکانن، ئه‌وا له‌و بڕوایه‌دانیم ده‌رسی لێوهرگر و دووڵی و نیگه‌رانی خه‌ڵکی به هه‌ند هه‌ڵگرن.
ئه‌وانه‌ش که به‌ته‌مای کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کوردی ئاسووده‌تر و به‌خته‌وه‌رترن، ده‌بێ جارێ چاو له چاوه‌ڕوانیه‌کانیان بپۆشن. هێشتا پرسی بوون و نه‌بوون له پێشی هه‌موو پرسه‌کانی دیکه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌ڵۆیه‌ش که چۆن ژیانی لا مه‌به‌سته و نه‌وه‌ک چه‌نده ژیان، ده‌بێ به ده‌مڕاستی قه‌له‌ڕه‌شه‌ی گه‌نده‌خۆر رازی بێت*.
------
* ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دێڕه شیعره له رووسیه‌وه وهرگێڕراوهی که ده‌ڵێت:
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی
چۆن بژی شه‌رته، نه‌وه‌ک چه‌نده بژی