ساڵی تازه
هه‌رچه‌ند ده‌مه‌وێ پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی زایینی بنووسم، دیمه‌نی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه و لافاوه‌کانی وڵاتانی ئاسیای باشوور، لاشه سه‌رئاوکه‌وتووه‌کان، ماڵ، گوند و شاری خاپوور و خه‌ڵکی بێده‌ره‌تانم دێنه‌وه به‌رچاو، ئه‌وکات ده‌ڵێم، ساڵی تازه‌ی چی و پیرۆزبایی چی!
سه‌یره پاریش ئه‌م کاتانه باس هه‌ر باسی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی به‌م بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مساڵ به‌ڕاستی کاره‌ستاێکی بێوێنه‌یه. هه‌رچه‌ند ده‌مه‌ێ سه‌یری هه‌واڵه‌کانی TV بکه‌م توانای دیتنی دیمه‌نه‌کانی ئاسه‌واری ئه‌م کاره‌ساته‌م نییه و هه‌رزوو پڕۆگرام ده‌گۆڕم.
دوو سێ رۆژێکیشه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سیاسه‌تمه‌داره ئه‌ڵمانه‌کان له‌پاڵ باس له هاوده‌ردی و هاوخه‌می، باس له پڕۆگرامێکی درێژخایه‌نی هاوکاری و یه‌کماڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌ژاردا ده‌که‌ن. نازانم ئه‌گه‌ر تۆریستی زۆری ئه‌ڵمان و ئه‌وروپی زۆر له شوێنی کاره‌ساته‌که نه‌بوایه‌ن، ئه‌سڵه‌ن چه‌نده ئه‌م باسه هه‌ر ده‌هاته سه‌رخوانیش.
هیوادارم نه ئێمه و نه نه‌وه‌کانی دواتریشمان کاره‌ساتی ئاوا نه‌بینینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه هه‌ستی نوێبوونه‌وه‌ی ساڵتان له دڵدایه و پێی خۆشحاڵن ئه‌وا ساڵی تازه‌تان پیرۆزبێت.
هاوڕێ!
پاره‌که ئامۆزایه‌کم کوژرا و پێش پێنج ، شه‌ش ڕۆژ زانیم که هاوپلێکیشم له فه‌لوجه سه‌ربڕاوه. ئه‌وه‌ش له کاره‌ساتی سروشتی و ...
به‌ڵام نازانم ، پێموایه دڵخۆش بوون به سڵی نوێ بوون نییه، به‌ڵڵکو گه‌ڕانی مه‌یه بۆ هیوایه‌ک، ئاره‌زووییه‌ک که پاش کاتژمیر دوانزه‌ی شه‌و شته‌کان له‌وه‌ی هه‌ن باشتر بن. سه‌ری ساڵت پیرۆز
هه‌ڤاڵ ئه‌ی چ به یه‌كێك ده‌ڵێی كه به‌ر له كاره‌ساته‌كه پیرۆزباییه‌كانی خۆی به‌ڕێ كردبن. خۆ ناكرێ سه‌حبیان كه‌ینه‌وه. ئه‌گینا هه‌موومان هاوخه‌می ئه‌و گه‌لانه‌ی باشووری ئاسیایین.
به‌و ئومێده‌ی كه له ته‌مه‌نی خۆمان و نه دواتریش مرۆڤایه‌تی كاره‌سا‌تی ئاوا نه‌بینێته‌وه
Post a Comment
Home
پێشــتر
ئێمــهیل
کــــــهوێ
رههــهند
روانـــین
دیمـــانه
کورد ئای تی