نووسین و کۆمێنت
دیاره کاک ئیبراهیمی نووسه‌ری بڵاگی رۆندک له که‌میی کۆمێنت بێزاره و ئه‌مه‌ش له بڵاگنووسین ساردیکردۆته‌وه.
ئاشکرایه که هه‌ر که‌سه و به‌مه‌به‌ستێک ده‌نووسێت، هێندێک که‌س بۆ خۆیان، هێندێکیش بۆ خوێنه‌ری تایبه‌ت و ئه‌وانی دیکه‌ش بۆ ئاپۆره‌ی خه‌ڵک. له‌وانه‌یه هه‌ر سێ ئه‌م جۆرانه له‌ناو بڵاگنووسانیشدا هه‌بن. به‌ڵام بۆ ده‌بێ چاوه‌ڕێی تێبینی خوێنه‌رانمان بین؟ مه‌رجه ئه‌وه‌ی سه‌رێکی به بڵاگه‌که‌مانداکرد، شتێکیش بنووسێت؟
به‌ش به‌حاڵی خۆم، ئه‌وه‌م لا گرنگه، که ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ده‌ریبڕم، بتوانم بینووسم. سوپاسی ئه‌وانه‌ش ده‌که‌م که نووسینه‌کانم ده‌خوێننه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌میان به هی خۆیان زانی بۆچوونی خۆشیان ده‌ربڕی، ئه‌وا باشتر. به‌ڵام پێموانییه، هه‌رچونکه ئه‌وانی دی کۆمێنتم بۆ نانووسن، ده‌بێ منیش ئاشبه‌تاڵ یان سستی لێبکه‌م.
مام باران، من بۆ خۆم دوو سێ جار هه‌وڵمدا بۆچوون بنوسسم به‌ڵام به‌راستی تاقه‌تی ناونوسینم نییه و کۆمێنتدانه‌که‌ی ڕۆندکیش ئه‌و ڕه‌گه‌یه‌ی له خوێنه‌ر گرتووه!
راستده‌که‌ی،
لێره هه‌روا بووه و ئێستا له رۆندکیش ده‌توانی ئه‌نۆنیوم کۆمێنت بنووسیت.
كۆمنت نوسین بۆتۆی به‌ڕێز زۆر گرانه، چونكه ده‌بێت له‌سه‌ر كوردی گروپ بینوسم و پاشان كۆپی بكه‌م، ئه‌مه كاری خه‌ڵكی گران كردوه، به‌ڵام پێویست به‌وه ناكات چاوه‌ڕوانی كۆمێنتیش بكه‌یت، چونكه زۆر كه‌س ده‌ی خوێننه‌وه‌و ئاره‌زوی ئه‌وه‌یان نیه كۆمێنت جێبێڵن، هه‌روه‌ها تۆ زۆر ده‌گت مه‌زبووته كه كه‌س جنێوی پێ نه‌داووی، چونكه له كۆمێنتا ئه‌وه‌ش هه‌یه.
ۆ ڕاست ده‌كه‌س خاڵۆ ئیحسان، زۆر گرنگ نی‌خ كۆمێنتت بۆ بنوسن، گرنگ خودی نوسینه‌كه‌یه. به‌ڵام پێم وایه كه له‌سه‌ر بابه‌تێك ڕاو بۆچوونی ئه‌وانی دیشت بۆدێت ، یا هه‌ر هیچ نه‌بێ بزانی كه ده‌خوێنرێنه‌وه كارێكی گرنگه.
ساردبوونه‌وه‌كه‌شم له بڵاگ، شه‌پۆڵه، شه‌پۆڵی ئه‌و كاتانه‌ی كه سڕ‌و سه‌ختن و نائومێدیان لێده‌چۆڕێته‌وه، دواتر هه‌ر خوا بكات، شه‌پۆڵه‌كان به‌ره‌و خنكانمان نه‌به‌ن، دێینه‌وه.
Post a Comment
Home
پێشــتر
ئێمــهیل
کــــــهوێ
رههــهند
روانـــین
دیمـــانه
کورد ئای تی