باسێکی کۆن و جیهانێکی کۆنتر
باسمان له مارکس بوو و له ماتریالیزمی مێژووییه‌که‌ی.
ده‌یانگوت ئه‌وا خه‌ریکه به‌شێکی پێشبینیه‌که‌ی دێته‌دی، ئه‌وه نییه گلۆبالیزه‌یشن، جیهانی کردۆته یه‌ك بازاڕی گه‌وره‌ی سه‌رمه‌یه‌داری و به ئاره‌زووی خۆی ته‌ڕاتێنی تێداده‌کات. دووریش نییه هه‌ر ئه‌وه‌ش کرێکاران نه‌کاته‌وه به چینێکی تۆکمه، چاکسازیه‌کانی سه‌رمایه‌داریش له سه‌ده‌ی رابردوودا کاریان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که ململانێی چاره‌نووسسازی بورژوا و پرۆلیتاریا دوابخه‌ن.
راستیانده‌کرد، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، که هه‌رچه‌نده مارکس و دۆسته گیانی به‌گیانیه‌که‌ی باسیان له شۆڕش وه‌ک هێورکه‌ره‌وه‌یه‌کی ژانه‌کانی له‌دایکبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین کردووه، به‌ڵام هه‌رگیز باسیان له‌وه‌نه‌کردووه، که له‌وانه‌یه چاکسازیه‌کانی ناوه‌خۆی سه‌رمایه‌داری نه‌وه‌ک هه‌ر خه‌ون، به‌ڵکو شوناس و خودوشیاریش له‌بیر کرێکاران به‌رنه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌مانگوت تا کاتمان نه‌ما، ئیدی نه‌پڕژاینه سه‌ر باسکردنی ره‌خنه‌کانی کارل پۆپه‌ر له میتۆده مێژووییه‌که‌ی مارکس، که پێیوایه مارکس یه‌کێک له په‌یامبه‌ره درۆزنه هه‌ره گه‌وره‌کانی مێژووه.
min be felesuf hergiz nalem drozen.
منیش وایان پێناڵێم، به‌ڵام ده‌ڵێی چی ئه‌وه ئه‌وانن وا به‌یه‌کدیکه ده‌ڵێن.
مه‌به‌ستی پۆپه‌ریش له‌مه زیاته ماتریالیزمی مێژوویی و ئه‌و پێشبینیانه‌ن که کران و نه‌هاتنه دی. ئه‌و تۆزێکیش له‌مه به‌ولاوه‌تر ده‌ڕوات پێی وایه که مێژوو وه‌ک هێلێکی دیاریکراوی ئامانجدار و خاوه‌ن سه‌ره‌تا و کۆتاییه‌کی تایبه‌ت نه بوونی هه‌یه و نه ده‌شبێت.
من له‌وه هه‌ق به پۆپه‌ر ده‌ده‌م که پێیوایه، ئێمه مێژوو هه‌ڵده‌بژێرین و رێکیده‌خه‌ین و نه‌وه‌ک ئه‌و تێڕوانین و دوارۆژمان دیاریده‌کات.
پێم وایه گله‌یی له‌و كه‌سانه نیه كه پێیان ده‌ڵێن:
پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆ یا درۆزن، یا فه‌یله‌سوفئه‌وه شتێك له‌و ناوه‌رۆكه‌ی كه دایان ڕشتووه
زیاد و كه‌م ناكا
ئه‌وه‌ی كه پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ
"دواكه‌وتووه‌كانیانن"
ده‌شكرێ پڵێم شوێنكه‌وتووه‌كانیان به‌ڵام به دواكه‌تووه‌كانیان زیاتر دڵم ئاوێ ده‌خواته‌وه
ده‌زانن بۆ؟
چونكه هێنده‌ی دواكه‌تووه‌كانی پێغه‌مبه‌ر یا فه‌یله‌سووف سڵ ده‌بن یا شه‌موس ده‌بن، به‌و بیرۆكانه‌ی ئه‌وان توندڕه‌و ده‌بن و خوێنی خه‌ڵكی بۆ ده‌ڕێژن، به داخه‌وه ئه‌وان وانه‌بوون
ئه‌وان خاوه‌ن فیكرێك بوون‌و قسه‌ی خۆیان كردووه‌و بۆی ده‌رچوون
به‌ڵام دواكه‌وتووه‌كانن له وشه‌ی ڕابردووان گۆمی خوێن دروست ده‌كه‌ن
Post a Comment
Home
پێشــتر
ئێمــهیل
کــــــهوێ
رههــهند
روانـــین
دیمـــانه
کورد ئای تی