جومعه
به‌دبه‌خته وامزانی زمانه‌که‌ی چاکبۆته‌وه و ئیدی گیرناکات.
مه‌به‌ستم جومعه‌یه، به‌ڵێ جومعه‌ی شاگری وه‌ستا جومعه‌ی خاوه‌ن چاخانه‌ی جومعه‌ی زنجیره ته‌مسیلی جومعه، که له ئێواره‌ی یه‌که‌م رۆژی جومعه‌ی ئه‌م ره‌مه‌زانه‌وه له کوردساته‌وه په‌خشده‌کرێت.
جومعه له حه‌مامه‌که لای ساڵح دانیشتبوو و به رێک و ره‌وانی قسه‌یده‌کرد. وامزانی له خۆشی واده‌که‌ی وه‌ستای زمانی چاکبۆته‌وه. حه‌یفێ، نه‌مزانی هه‌ڵه‌ی کاکی ده‌رهێنه‌ره.
با واز له‌مه بێنین. هاوڕێیه‌کم ده‌مێکه کاتی ژنهێنانی هاتووه و هێشتاش نه‌یهێناوه. ماوه‌یه‌که یه‌کلابۆته‌وه بچێته‌وه له سلێمانی ژن بێنێت، به‌سته‌زمانه نازانێ که شار هه‌ر کچه‌که‌ی وه‌ستا جومعه‌ی تێدایه و ئه‌ویش په‌نجا و دوو نه‌فه‌ر شه‌ڕیانه له‌سه‌ری.
من چاوه‌ڕێم بزانم که‌ی جومعه وه‌ستاکه‌ی ده‌کوژێت، ئه‌مشه‌و یان سبه‌ی، یان ده‌یخاته شه‌وی جومعه‌ی داهاتوو!