که یه‌کترمان ناسی
که یه‌کترمان ناسی من پازده‌ساڵان بووم و ئه‌ویش یه‌ک دووساڵ له‌من به‌ته‌مه‌نتربوو. تازه ماڵیان له عه‌ره‌بستانی عیراقه‌وه گه‌ڕابۆوه کوردستان، هه‌ربۆیه عه‌ره‌بیه‌کی زۆر باشی ده‌زانی، به‌ڵام هه‌ستێکی کوردانه‌ی به‌هێزیشی هه‌بوو. له هه‌ولێره‌وه شیعری بۆ مه‌هاباد ده‌نووسی.
هه‌ر چه‌ند ساڵێکی که‌می به‌سه‌ردا تێپه‌ڕین و چووه ناو دونیایه‌ک که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیزم جۆره کوفرێک بوون تیایدا، زیاتر له 10 ساڵێک له‌و دونیایه‌دا مایه‌وه‌و یه‌کێک بوو له پێشه‌نگانی ته‌رزه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو نامۆ به بیری نه‌ته‌وایه‌تی.که ئه‌مڕۆ شیعرێکی نوێی ئه‌وم خوێنده‌وه، وامزانی هه‌ژده نۆزده ساڵێک ده‌بێ نووسیویه‌تی و یان ئه‌و ساڵانه هه‌ر نه‌بوون. ته‌واوی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌یه‌کانی ئه‌وسادا ژیاوم وقسه‌کانی ئه‌وسایم له‌گوێدا ده‌زرنگێنه‌وه