باسێکی کۆن و جیهانێکی کۆنتر
باسمان له مارکس بوو و له ماتریالیزمی مێژووییه‌که‌ی.
ده‌یانگوت ئه‌وا خه‌ریکه به‌شێکی پێشبینیه‌که‌ی دێته‌دی، ئه‌وه نییه گلۆبالیزه‌یشن، جیهانی کردۆته یه‌ك بازاڕی گه‌وره‌ی سه‌رمه‌یه‌داری و به ئاره‌زووی خۆی ته‌ڕاتێنی تێداده‌کات. دووریش نییه هه‌ر ئه‌وه‌ش کرێکاران نه‌کاته‌وه به چینێکی تۆکمه، چاکسازیه‌کانی سه‌رمایه‌داریش له سه‌ده‌ی رابردوودا کاریان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که ململانێی چاره‌نووسسازی بورژوا و پرۆلیتاریا دوابخه‌ن.
راستیانده‌کرد، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، که هه‌رچه‌نده مارکس و دۆسته گیانی به‌گیانیه‌که‌ی باسیان له شۆڕش وه‌ک هێورکه‌ره‌وه‌یه‌کی ژانه‌کانی له‌دایکبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین کردووه، به‌ڵام هه‌رگیز باسیان له‌وه‌نه‌کردووه، که له‌وانه‌یه چاکسازیه‌کانی ناوه‌خۆی سه‌رمایه‌داری نه‌وه‌ک هه‌ر خه‌ون، به‌ڵکو شوناس و خودوشیاریش له‌بیر کرێکاران به‌رنه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌مانگوت تا کاتمان نه‌ما، ئیدی نه‌پڕژاینه سه‌ر باسکردنی ره‌خنه‌کانی کارل پۆپه‌ر له میتۆده مێژووییه‌که‌ی مارکس، که پێیوایه مارکس یه‌کێک له په‌یامبه‌ره درۆزنه هه‌ره گه‌وره‌کانی مێژووه.