یا سه‌رکه‌وتن یان
یه‌کێک له‌و درووشمانه‌ی که به درێژایی 1400 ساڵه‌ی مێژووی ئیسلام کاریگه‌ریه‌کی زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵکی موسڵمانه‌وه هه‌بووه درووشمی (یان سه‌رکه‌وتن یان شه‌هاده‌ت – اما النصر او الشهادة) بووه. ئه‌وا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیشدا که‌سانێک هه‌ن درووشمه‌که به‌مجۆره پیاده ده‌که‌ن (یان شه‌هاده‌ت یان کچێکی عێراقی – أما الشهادة أو الزواج من فتاة عراقیة).
ئه‌مڕۆ له یه‌کدوو سایتی عه‌ره‌بیدا (وه‌ک ایلاف و عراق الغد) ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه که مه‌جلیسی شورای مه‌لا سونییه عه‌ره‌به‌کانی عێراق فه‌توایانداوه، که ده‌بێ هه‌موو کچێکی ته‌مه‌ن سه‌رووی 10 ساڵی ناوچه‌کانی فه‌للوجه و رومادی و ده‌وروبه‌ریان بدرێن به موجاهیدان، تا نه‌وه‌کوو ئه‌مانه ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ون و ئه‌وان ده‌ستدرێژیان بکه‌نه سه‌ر. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، چه‌ند سایتێک ده‌بێ به ته‌ماعدانه به‌ری "یان شه‌هاده‌ت و یان کچێکی گه‌نجی عێراقی"، خه‌ڵکی بۆ چوونه شه‌ڕی دژه ئه‌مه‌ریکی و ده‌وڵه‌تی کاتی عێراق هانده‌ن.
نازانم نه بۆ ئه‌و کچه به‌سته‌زمانانه بگریه‌م نه به‌عه‌قڵی ئه‌و که‌سانه‌ی پێبکه‌نم که مێشکیان جێگه‌ی ئه‌م جۆره فه‌توایانه‌ی تێدا ده‌بێته‌وه.
نا هیچ دوور نییه کاری وا ئیستا روویان نه‌دابێت و گه‌لێک کچی به‌سته‌زمان نه‌بووبنه قوربانی عه‌قڵێکی باوکسالاری تا ئه‌ژنۆ له نه‌فامیدا نقومبوو. ئه‌وکات پێکه‌نینمان، هه‌تا ئه‌گه‌ر به عه‌قڵێکی له‌مجۆره‌ش بێت، به شه‌رمه‌زاریی ده‌زانم.
شه رمه زاريى ئه وه يه كه له سه ر شتيك بدويى زياتر له درويى روزانه يى ميدياو روزنامه كان دكا نه ك له راستيى !!...
بو ئه وه يى بكه ين به راستى شته كان بيويسته خودىيى شته كان بخوينينه( ئيسلام ) وه نه ك بير و بوجونى دوزمنانى دوباره بكه ينه وه به بى به لكه ش ,,,
ئه مه ته نها ئاموزكارى يه كه و به س , بو ئه وه ى هه له ى خه لكى دووباره نه كه ينه و ه...
هيوادارم دلتان هيجى نه كردبى . زور سوباس
Post a Comment
Home