دیسان ده‌رس
دوای سێ مانگی پشووی هاوینه، ده‌بێ سبه‌ی جارێکی دیکه بچمه‌وه سه‌ر کورسی خوێندن و به‌رده‌م مامۆستا.
هیوادارم ئه‌مه‌یان دوایین زمسته‌ری ده‌رسه‌کانم بێت.
خوێندن له‌م وڵاته شتێکی سه‌یره. خه‌ڵکانێک هه‌ن 10 ساڵ زیاتر به خوێندنی زانکۆییه‌وه خه‌ریک ده‌بن. زۆرجاران ده‌ڵێم ئه‌مانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بخوێنن تا پیشه‌یه‌کی باش فێر بن، خوێندن ده‌بێته پیشه‌یان. ناهه‌قیشیان نییه، هاوکلاسیه‌کی ئه‌ڵمانیم ئه‌و رۆژه ده‌یگوت، بۆ خۆم به خوێندنه‌وه خه‌ریکنه‌که‌م، خۆ له‌م وڵاته‌دا کارێکی خۆشتر له خوێندن شکنابه‌م.
سه‌یریی خوێندنی ئێره‌ش له‌وه‌دایه، که مرۆڤ ده‌چێته زانستگه و بۆ خۆی ده‌بێته پاشای مه‌مله‌که‌ت، نه‌که‌س پێی ده‌ڵێ وابکه و وا مه‌که، نه‌که‌سیش لێی ده‌پرسێ. ئه‌رێ چیتکرد و چیت ماوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له کاتی خۆیدا و به‌سه‌رکه‌وتوویی به ئه‌نجام بگات، ده‌بێ خۆی خه‌می خۆی بخوات و له‌خۆی بپێچێته‌وه. ئازادیی خوێندکار له هه‌ڵبژاردنی به‌ش و شوێنی خوێندن، ده‌رسه‌کان و کاتی ده‌رس، مامۆستا وچه‌ندین شتی دیکه‌ی له‌مجۆره، به جۆرێکه مرۆڤ تووشی ته‌مبه‌ڵیه‌کی درێژخایه‌ن ده‌کات.
له کۆنه‌هه‌وار ده‌مانخوێند، هه‌رچه‌نده به‌سه‌ربازیش بۆمان نه‌ده‌ژمێردرا، که‌چی خوێندنه‌که‌مان سه‌ربازی و زانکۆکه‌شمان سه‌ربازگه‌یه‌ک بوو بۆ خۆی. چی بخوێنین و له‌کام شاره بخوێنین، که‌ی ده‌ست به خوێندن بکه‌ین و که‌ی کۆتایی به خوێندن بێنین، له کلاسی به‌یانیان بین یان هی دوا نیوه‌ڕۆیان بین، ئه‌مانه و ده‌یان شتی دیکه‌ی له‌مجۆره بڕیاری وه‌زاره‌ت و لێپرسراوی کۆلێژ و سه‌رۆکی به‌شیان گه‌ره‌ک بوو.
ئێستاش ئه‌وه پێنج ساڵه له‌م زانکۆیه ده‌خوێنم، که‌سێک نه‌هات و پێم بڵێ ده‌بێ چی بکه‌م و چیم گه‌ره‌که تا خوێندنه‌که‌م کۆتایی پێبێنم. ده‌بێ خۆم خه‌می خۆم بخۆم و بگه‌ڕێم و بپرسم و به‌سه‌عات چاوه‌ڕێبم، تا ده‌گه‌مه لای که‌سێک که پێداویستیه‌کانی ده‌رسخوێندنم بۆ رۆنکاته‌وه.
زۆر جاران لێمده‌پرسن، خوێندنی زانکۆیی له ئه‌ڵمانیا گرانه یان ئاسان. خۆیشم نازانم. به‌ڵام له‌وه ده‌چێت به به‌راوردکردن به خوێندنی لای خۆمان، هه‌م گران بێت و هه‌م ئاسان. هه‌م پاڵنه‌ر بێت و هه‌م تاقه‌تبڕ. هه‌ر بۆیه‌ش نه له‌و ئاشنایه‌می ده‌گرم که ئه‌وا دوای زیاتر له 10 ساڵ ژیانی له‌م وڵاته‌دا، ده‌یه‌وێ بڕواته‌وه له کۆنه هه‌وار بخوێنێ، نه له‌و مامۆستایه‌ی زانکۆیه‌کی ئه‌وێش که خه‌ریکه به‌هه‌ر نرخێک بێت و به‌هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێک، خۆی بگه‌یه‌نێته ئێره و لێره ده‌به‌ر خوێندن ڕاچێته‌وه.