یادی له‌دایکبوونی په‌روا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌یه و 25 ئۆکتۆبه‌ر. به‌ر له پێنج ساڵ و له رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، که ئه‌وسایش دووشه‌م و 25 ئۆکتۆبه‌ر بوو، دوای ساڵێک چاوه‌ڕوانی دایکی و هه‌شت نۆ ساڵ چاوه‌ڕوانی من، په‌روا هاته دونیا. له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی لێده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی بۆ ده‌خوازم.
ئه‌و له مه‌نفای من له دایکبوو، مه‌نفایه‌کی نیوه دڵخواز و نیوه نه‌خواسته. ئه‌وا پێنج ساڵ گوزه‌ران و که‌چی هێشتا نازانم ئه‌و مه‌نفایه‌ی من بۆ ئه‌و چییه. هێشتایش نازانم نیشتمانی ئه‌و کوێ ده‌بێت. زۆر جاران ده‌ڵێم ئه‌وه‌یان بڕیاری خۆی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ستده‌که‌م ئه‌وه فێڵێکه له خۆم و له‌ویشی ده‌که‌م، هه‌قیقه‌تێکی شیرین و تاڵه که ئه‌و هێشتا منداڵه و هه‌ست ته‌نیا به‌و خۆشی و ناخۆشیانه‌ی ساته‌وه‌ختی ئێستای ده‌کات. پێموانییه نیشتمان له‌تبکرێت، به‌ڵام ئێواران که له‌سه‌ر جێگاکه‌ی با‌نگم ده‌کات و ده‌ڵێت بابه وه‌ره ده‌مه‌وێ شتێکت پێ‌بڵێم، که ده‌چمه‌لای و له جیاتی قسه ماچێکم ده‌کات، ده‌زانم به‌شێکی نیشتمانه‌که‌ی لای منه.
مه‌نفابوونی ئێره‌م هه‌رگیز مانای ئه‌وه نییه له کۆنه هه‌واره‌که‌م ئاسووده بووبم. له‌وه‌ته‌ی له‌بیرمه من غه‌ریبه‌م، جا چ له شاری گه‌وره‌ی ملیۆنی ژیابم و چ له دێی چکۆڵه‌ی چه‌ند خێزانی، چ له سه‌حرای پان و به‌رینی عه‌ره‌بستان بووبم و چ له داوێنی چیا سه‌ر به مه‌ندیله‌کانی کوردستان، هه‌مووی بۆمن هه‌ر غه‌ریبستان بووه. که سه‌ری خۆم هه‌ڵگرت و ئه‌وێم جێهێشت، وامده‌زانی له‌شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م دونیا پان و به‌رینه‌دا، ئارامگایه‌ک ده‌دۆزمه‌وه، که‌چی به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌مووی هه‌ر سه‌رابی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بوو. وا خه‌ریکه شه‌که‌ت ده‌بم و که‌چی له ئۆقره‌گرتن هیچ خه‌به‌رێک نییه.
هیوادارم ژیانی په‌روا ته‌واو له‌وه‌ی من جیا و پڕ له ئارامیی بێت و من له‌جیاتی ئه‌ویش غه‌ریبیم چه‌شتبێت.
یادی له دایک بوونی پیرۆز به‌ت و ته‌مه‌نی پڕ له خۆشی و شادی بێت. به بێ په‌روا ڕوو به ڕووی ژیان بێته‌وه.
جوان بوو که به‌شێک له نیشتمانی ئه‌و لای تۆیه. بژی په‌روا و بژی دایه و بابه‌ی په‌روا!
تۆی ئازیزیش هه‌روا، بژیت و به‌خته‌وه‌ر بیت.
به‌ڕاستی به‌ڕاستی په‌روا جوان و شیرینه. ڕۆژی له دایک بوونی - هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێک تێپه‌ڕیوه- پیرۆزبایی پێده‌لێم و هیوادارم به‌شی په‌روا له ژیان و له‌م دونیا شێته، خۆشتر و جوانتر بێت.
Post a Comment
Home
پێشــتر
ئێمــهیل
کــــــهوێ
رههــهند
روانـــین
دیمـــانه
کورد ئای تی