فۆنتی کوردی
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر مایکرۆسۆفت 2 Service Pack ی بۆ ویندۆزی XP ده‌رکرد. ئه‌م سێرڤس پاکه کۆمه‌ڵێک شت بۆ ویندۆز زیادده‌کات، که زیاتر په‌یوه‌ندییان به پاراستنی سیستێم له هێرشی ده‌ره‌کیه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، سێرڤس پاکه‌که شتێکی دیکه‌شی بۆ ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: سێرڤس پاکه‌که چه‌ند فۆنتێک تازه‌ده‌کاته‌وه که کۆدی ته‌واوی پیته کوردیه‌کانیان تێدان.
که‌واته له XPSP2 دا، بێجگه له فۆنتی تاهۆما، چه‌ند فۆنتێکی دیکه‌ش هه‌ن، پشتیوانی نووسینی کوردی ده‌که‌ن. بۆ نموونه له‌فۆنتی Arial و Timesیشدا هه‌موو پیته کوردیه‌کان هه‌ن و ده‌کرێ به‌یارمه‌تی کیبۆردێکی کوردی، وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد ئای تی گرووپ، کوردیه‌کی پوخت و پاراو بنووسرێت.
سێرڤس پاکه‌که خۆی فۆنته‌کان تازه‌ده‌کاته‌وه و پێویست به‌هیچ کارێکی دیکه ناکات.
له‌وه ده‌چێت ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و فۆنتانه بن که له ڤێرژنه بێتاکانی ویندۆزی لۆنگهۆرندا هه‌بوون.
خوا ئاگای لێیه من زۆر زوو بینیم که‌چی به‌م هه‌واڵه‌ی تۆ زیاتر بیرم که‌وته‌وه، شوکور یونی‌کۆد حه‌یاته
Post a Comment
Home