ته‌له‌فون
سه‌عات شه‌ش و نیوی به‌یانی بوو که زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که خهبهریکردمهوه. هه‌ر ته‌نیا دووجار لێیدا و بێده‌نگبوو، هه‌رچه‌نده که تێر خه‌ویش نه‌بووبووم، که‌چی خه‌وم لێنه‌که‌وته‌وه. دواتر که سه‌یرمکرد، ژماره ته‌له‌فونی مۆبایلێکی کوردستان بوو. هه‌رچه‌نده ئێستا له‌وێ مۆبایل له‌هه‌موو شتێک زیاترن، که‌چی ناسیمه‌وه هی کێیه.
چه‌ند جارێک هه‌وڵمدا ته‌له‌فونی بۆبکه‌مه‌وه، خه‌ت نه‌بوو.
نزیکه‌ی سه‌عات یانزه جارێکی دیکه هه‌مان ژماره لێیدایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان فریاکه‌وتم و ته‌له‌فونه‌که‌م هه‌ڵگرت. ده‌نگیم ناسی ده‌یگوت بڕوا بکه هه‌ناره‌که‌ش زۆر جوانه. زۆرم هاوارکرد ئه‌لو ئه‌لو، وه‌ڵام نه‌بوو. له غهڵبهغهڵبهکهوه دیار بوو قه‌ره‌باڵغ بوو.
ته‌له‌فونه‌که‌م داخسته‌وه و ئه‌مجاره‌یان من ژماره‌که‌یم لێدا تا به‌ڵکو بیدوێنم و بزانم چ باسه، به یه‌کجار گرتی، به‌ڵام سه‌رمسوڕما که گوێم له‌ده‌نگێکی دیکه بوو، خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش ئاشنا، ئاشنای من و هی ئه‌ویش. به‌ڵام چونکه رۆژێک پێشتر پێکه‌وه دوابووین، تۆزێک تاسام. زانیم من ژماره‌که‌م به‌هه‌ڵه لێداوه، ئاخر هه‌ر ته‌نیا یه‌ک ژماره‌یان جیایه. هه‌رچۆنێک بێت دواندم و مه‌سه‌له‌ی زه‌نگ لێدان و ته‌له‌فونه‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه. تۆزێک پێکه‌نی، زانیم مه‌سه‌له چییه. گوتم ها مۆبایله‌که‌ی ده‌خاته گیرفانی و ئاگای لێنابێ که ته‌له‌فون بۆ ژماره خه‌زنکراوه‌کان ده‌کات. به پێکه‌نینێکی سوکه‌وه گوتی، زۆرجاران ئاوا حیکایه‌تیش بۆ من ده‌گێڕێته‌وه.