یه‌کی مای به‌رلین
به‌ردباران و ئۆتۆمۆبیل سووتاندنه‌کانی یه‌کی ئایار بوون به به‌شێک له کولتووری ئه‌م شاره. نازانم له که‌یه‌وه، به‌ڵام له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، به‌یادی 1ی مای وه‌ک نه‌ورۆزه‌که‌ی لای خۆمان ئاگرکردنه‌وه‌یه به‌ڵام ئاهه‌نگه‌که‌ی ئێره شه‌ڕه‌به‌ردیشی له‌گه‌ڵدایه، به جیاوازی ئه‌وه‌ش که ئاگره‌که‌ی ئێره هه‌ر به کۆنه تایه‌ی ئۆتۆمۆبیل ناکرێته‌وه و به‌ڵکو به خودی ئۆتۆمبیله‌کان، به‌رده‌کانیش روویان له پۆلیسه، هه‌میشه‌ش ده‌ستگیرکراوان به ده‌یان و سه‌دانن.
زۆربه‌ی جاران به‌زمه‌که به‌مجۆره ده‌ستپێده‌کات، سه‌ره‌تا ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له‌سه‌رخۆ و ئاشتیانه ده‌ستپێده‌که‌ن و دواتر ورده ورده ده‌بێته پێکدادان له نێوان پۆلیس و گه‌نجانی چه‌پڕه‌وی شار. ئۆتۆمبیل به ریزه ئاوریان تێبه‌رده‌درێت و پۆلیس به‌رده‌باران ده‌کرێن.ئه‌مساڵ دیاره رووداوه‌کان هێمنانه‌تربوون و بۆیه ته‌نیا 69 که‌س ده‌ستگیرکراون. ده‌بێ ئه‌مه سه‌ره‌تای کزبوون و له‌ناوچوونی ئه‌م به‌شه‌ی کولتووری ئه‌م شاره نه‌بێت؟