tag:blogger.com,1999:blog-84567042009-02-21T05:14:13.663+01:00بـــــارانخۆشهاتن بۆ ئه‌م بڵاگــــهIhsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.comBlogger27125tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1114983191792945782005-05-01T23:31:00.000+02:002005-05-01T23:33:11.793+02:00یه‌کی مای به‌رلینبه‌ردباران و ئۆتۆمۆبیل سووتاندنه‌کانی یه‌کی ئایار بوون به به‌شێک له کولتووری ئه‌م شاره. نازانم له که‌یه‌وه، به‌ڵام له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، به‌یادی 1ی مای وه‌ک نه‌ورۆزه‌که‌ی لای خۆمان ئاگرکردنه‌وه‌یه به‌ڵام ئاهه‌نگه‌که‌ی ئێره شه‌ڕه‌به‌ردیشی له‌گه‌ڵدایه، به جیاوازی ئه‌وه‌ش که ئاگره‌که‌ی ئێره هه‌ر به کۆنه تایه‌ی ئۆتۆمۆبیل ناکرێته‌وه و به‌ڵکو به خودی ئۆتۆمبیله‌کان، به‌رده‌کانیش روویان له پۆلیسه، هه‌میشه‌ش ده‌ستگیرکراوان به ده‌یان و سه‌دانن.
زۆربه‌ی جاران به‌زمه‌که به‌مجۆره ده‌ستپێده‌کات، سه‌ره‌تا ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له‌سه‌رخۆ و ئاشتیانه ده‌ستپێده‌که‌ن و دواتر ورده ورده ده‌بێته پێکدادان له نێوان پۆلیس و گه‌نجانی چه‌پڕه‌وی شار. ئۆتۆمبیل به ریزه ئاوریان تێبه‌رده‌درێت و پۆلیس به‌رده‌باران ده‌کرێن.ئه‌مساڵ دیاره رووداوه‌کان هێمنانه‌تربوون و بۆیه ته‌نیا 69 که‌س ده‌ستگیرکراون. ده‌بێ ئه‌مه سه‌ره‌تای کزبوون و له‌ناوچوونی ئه‌م به‌شه‌ی کولتووری ئه‌م شاره نه‌بێت؟

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com7tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1113085728264828002005-04-10T00:28:00.000+02:002005-04-10T00:28:48.266+02:00دیسان بارانه‌ئه‌وا دیسان به‌هار هاته‌وه و بارانیش. له‌م وڵاته‌دا ناکرێ مرۆڤ دڵی به بارانی زستانان خۆش بێت. چونکه له به‌ر به‌فر و سه‌رما، باران جێگای له مه‌جلیسدا نابێته‌وه. بۆیه خۆشحاڵم به هاتنه‌وه‌ی به‌هاری وه‌رزی باران.
چیرۆکی حه‌زی من بۆ باران چیرۆکێکی کۆنه. هه‌ر به منداڵی حه‌زم له باران بوو، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونمدا حه‌زه‌که‌یشم گه‌وره‌تربوو. ئێستا چێژێکی دیکه له باران و به‌تایبه‌تیش سه‌یرکردنی بارینیی وه‌رده‌گرم. ئه‌و ساتانه خۆشترین ساته‌کانی ژیانمن که له بالکۆنۆنه‌که‌مانه‌وه سه‌یری هاتنه‌خواره‌وه‌ی دڵۆپه بارانه‌کان ده‌که‌م. زۆرجارانیش حه‌زده‌که‌م ئه‌وه‌نده له‌به‌ر باران بوه‌ستم تا ئاو به هه‌موو گیانمدا ده‌چۆڕێته‌وه.
به‌ڕای من ژیان له مه‌نفادا هه‌موو شتێکه جگه له ژیان خۆی، به‌ڵام شتێک که له‌م مه‌نفایه‌مدا دڵم ده‌کاته‌وه و وه‌ک تروسکایی جارجاره له شه‌وه‌زه‌نگدا ده‌دره‌وشێته‌وه بارانه.
نازانم ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌م بۆ باران تا کوێ ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم که ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه روحییانه گه‌لێک جاران تا فه‌نابوون ده‌ڕۆن. پێموایه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می رۆمانێکی کازانتزاکیسه نووسراوه که یه‌زدان ده‌بێژێ "ئه‌وه‌ی خۆشی بووێم، خۆشم ده‌وێت، ئه‌وه‌ش که خۆشم بوێت ده‌یکوژم"
خه‌مم نییه و خه‌متان نه‌بێت، بڕوا ناکه‌م حه‌زی من بۆ باران هێنده به‌هێز بێت ئه‌مه‌ی لێبکه‌وێته‌وه.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com2tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1112862962078751532005-04-07T10:32:00.000+02:002005-04-08T20:08:09.683+02:00سه‌رۆکی کورددوێنێ سه‌یری هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی عێراقم له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌کرد. خۆ ده‌مێک بوو ڕاگه‌یه‌نرابوو که تاڵه‌بانی ده‌بێته سه‌رۆک، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵکانێکی زۆر دوێنی به‌م بۆنه‌ویه‌وه ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.
راستیه‌که‌ی من هه‌ر ئه‌وه‌نده دڵم به‌م هه‌ڵبژاردنه خۆشه، که نیشانه‌ی نه‌مانی بنه‌مایه‌کی جیاکردنه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ژادی و نه‌ته‌وایه‌تییه له سوچێکی پڕ نه‌هامه‌تی ئه‌م دونیا پان و به‌رینه‌دا. ئه‌گه‌رنا ده‌بێ دڵم به کام هه‌ڵبژاردن و به کام ده‌وڵه‌تی فیدرالی خۆش بێت که له‌لایه‌که‌وه به ناچاری ملی بۆ شلکرابێت و له‌لایه‌که‌ی دیکه‌شه‌وه له نیفاقێکی سیاسی به‌ولاوه شتێکی دیکه نه‌بێت.
ده‌زانم زۆر سه‌خته له‌سه‌ر که‌لاکی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێری سڵ له هیچ نه‌که‌ره‌وه و له کۆمه‌ڵگایه‌کی باوکسالار و ده‌سه‌ڵاتخوازدا، ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک بێته‌کایه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش، ئه‌گه‌ر به‌زه‌بری شه‌ق و به سه‌پاندن له‌ده‌ره‌وه‌شڕا بێت، ئه‌وا دڵم به‌م گۆڕانکاریانه‌ی ئه‌وێ خۆشه، به‌ڵام گه‌شبینی ته‌واویش نیم.
هێشتا زۆرمان ماوه باس له ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک و عادلانه بکه‌ین. له زۆر ڕووه‌وه کۆمه‌ڵگا خه‌ریکه ورده‌ورده به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێشتا یان باشتر بڵێم ئه‌وا دیسان ئافره‌تان زینده‌به‌ماڵ ده‌کرێنه‌وه، که‌س باس له مافه‌کانی منداڵان ناکات، ده‌سه‌ڵاتی دوو زلحیزبه‌که‌ی لای خۆمان رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و ته‌کڕه‌وی ده‌ڕوات، خۆ باسی متمانه هه‌ر مه‌که، نه حیزبه‌کانی خۆمان متمانه به یه‌کدیکه ده‌که‌ن، نه کورد و عه‌ره‌ب و نه شیعه و سوننی به‌یه‌کدیکه، له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌و ئیتیحاده ئیختیاریه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی خۆمان باسیده‌که‌ن له ناچاربوون به‌وه‌ی که هه‌یه و له نیفاقێکی سیاسی به‌ولاوه هیچی دیکه نییه. ئه‌دی ئه‌وه نییه سه‌رۆکی نوێی وڵات له یه‌که‌م وتاریدا باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ باوه‌شی گه‌رمی عه‌ره‌ب و ئیسلام ده‌کات و له‌به‌رنامه‌یدایه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیشدا ده‌ستێکی هه‌بێت، که‌چی ناوێرێت یان نایه‌وێت به هیچ جۆرێک باس له مافی هاوزمانه‌کانی خۆی بکات! له‌وه هه‌ر گه‌ڕێین که یه‌که‌م سه‌رۆکی کوردی وڵات یه‌که‌م وتاری به عه‌ره‌بی خوینده‌وه و وشه‌یه‌کی کوردی له‌ده‌م ده‌رنه‌چوو.
با له هه‌موو ئه‌مانه بوگزه‌رێین و چاوه‌ڕوانبین، بزانین به‌ره‌و کوێمان ده‌به‌ن. با کار و کردار سه‌نگی مه‌حه‌ک بێت و نه قسه و گوفتار.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1111579665415648272005-03-23T13:07:00.000+01:002005-03-23T13:15:29.060+01:00به‌غدای عروبـــــه

"مردن بۆ هه‌موو عه‌ره‌بان، به‌تایبه‌ت ئوردن و سوریا"
نووسینی سه‌ر دیوارێکی مه‌یدانی "التحریر" ی به‌غدا

له سایتی رۆژنامه‌ی "الحياة"ی له‌نده‌نیه‌وه

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1111323250681140952005-03-20T13:52:00.000+01:002005-03-20T13:59:06.146+01:00پـــــــیرۆزبایی

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com2tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1111013776458307342005-03-16T23:55:00.000+01:002005-03-16T23:58:13.833+01:00Prenzlauer Bergئه‌مڕۆ ساڵرۆژی یه‌کێک له رۆژه هه‌ره تاڵه‌کانی کورده، به‌داخه‌وه له‌مجۆره رۆژانه‌مان که‌م نه‌بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان بێوێنه‌بوو. سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه داده‌نه‌وێنم که بوونه قوربانی حه‌زه شێته‌کانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره نه‌خۆشانه‌ی وه‌ک مرۆڤان ده‌چن.
به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی ده‌مه‌وێ ئێستا باسیکه‌م، گه‌ڕه‌کێک له گه‌ڕه‌که بێده‌ره‌تانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه نیه، به‌ڵکو به‌شێکی ئه‌م شاره پان و به‌رینه‌یه که تیایدا ده‌ژیم.
به‌رلین تا ساڵی 1989 دوو به‌شی ته‌واو لێکدابڕاو بوو. دیوارێک نه‌وه‌ک هه‌ر ئه‌و دوو به‌شه‌ی شاری له‌یه‌کجیاده‌کرده‌وه، به‌ڵکو سنووری نێوان دوو وڵات و دوو بلۆکی جیهانی دژ به‌یه‌کیش بوو. ئێستاش زۆر که‌س باس له مانه‌وه‌ی ئه‌م دیواره له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ تۆزێک به وردی له بیناسازی و جاده و کۆڵانه‌کان بڕوانێت هه‌ر زوو بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و شوێنه‌ی لێیه‌تی، به‌رلینی کۆنه رۆژهه‌ڵات یان هی رۆژئاوایه. به‌شێکی ئه‌و به‌رلینه‌ی که پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات بوو به Prenzlauer Berg ناسراوه.
دیاره ئه‌م شاره‌ش وه‌ک هه‌ر شارێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی ئه‌م دونیایه، گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی وای هه‌ن که خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به دانیشتوانێکی تایبه‌تی به‌ناوبانگن؛ ئه‌مه گه‌ڕه‌کی هه‌ژار و نه‌دارانه و ئه‌مه‌ش گه‌ڕه‌کی ده‌ستڕۆیشتوو و دارایان، ئه‌مه گه‌ڕه‌کی خه‌ڵکی ئه‌کادیمی و خوینده‌واره و ئه‌مه‌ش هی کرێکار و کاسبکاران؛ ئه‌م ناوچه‌یه دانیشتووی بیانی زۆرن و ئه‌مان خه‌ڵکه‌که‌ی زۆربه‌ی خۆجێیین ... هتد.
زۆرجاران گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووم که چه‌ند ساڵێکه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێشتر ناوم هێنا واته Prenzlauer Berg له بووژانه‌وه‌دایه و بۆته جێمه‌به‌ستی خوێندکار و گه‌نجانی شار. ئه‌وه هه‌فته‌یه‌که له‌و ناوچه‌یه کار ده‌که‌م و هه‌موو به‌یانی و ئێوارانێک به‌ڕێگاوه سه‌رنجی خه‌ڵک و بازاڕه‌کان ده‌ده‌م. هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م ناوچه‌یه ئێستا خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی؛ خانوو و باڵه‌خانه‌کان که‌متر ده‌ستکاریکراون، به‌ڵام بازاڕی نوێشی لێ درووستکراون و له هه‌موویشی سه‌رنجڕاکێشتر ئاوه‌دانی و خه‌ڵکه گه‌نجه‌که‌یه‌تی. خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره ماندوێتی و شه‌که‌تیان هه‌ر له‌دووره‌وه دیاره، هی ئه‌م ناوچه‌یه رووگه‌ش و کراوه‌ن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ش که دێن و ده‌ڕۆن گه‌نجن.
ئه‌مڕۆ له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌م سه‌رم به بازاڕێکی ئه‌وێداکرد، هه‌ستمده‌کرد ئاوێته‌یه‌که له ته‌رزه بازاڕی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی. چونکه یه‌که‌م رۆژیش بوو که هه‌وا تۆزێک به‌هاری بێت، هه‌ستمده‌کرد هه‌ر هه‌نگاوێکم هه‌زاران میل رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوام پێده‌کات. ساتانێکی خۆش بوون حه‌زمکرد هه‌ر به‌ته‌نیا هی خۆم نه‌بن.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1110833174881626792005-03-14T21:45:00.000+01:002005-03-16T23:56:57.146+01:00جیابوونه‌وه‌زۆر سه‌یره!
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کورد له‌و به‌شه کوردستانه‌ی لکاو به عێراقدا ئاوا به ئاشکرا داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌مه یه‌که‌مجاره ئاوا به جیاوازیخواز له‌قه‌ڵه‌م بدرێن. سه‌یره‌که لێره‌دایه که مه‌رجه‌کانی دوو زلحیزبه کوردیه‌که بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا به خواستی جیابوونه‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. هه‌ر سه‌رۆک پارتی عه‌ره‌ب و تورکومانه دێت و ده‌ڵێت: "کورده‌کان خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن"، هه‌ر زله‌به‌رپرسی کوردیشه دێت و ده‌ڵێت: "نا بابه که‌ی ئێمه داوای جیابوونه‌وه‌مان کردووه، ئێمه خوازیاری پێکه‌وه‌ژیانێکی ئیختیارین".
باشه ئه‌وه نابێ ماوه‌یه‌ک، هه‌موو به‌رپرسانی دوو زلحیزبه‌که‌ی کوردستان بڵێن: "به‌ڵی ئێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ین".
ده‌بێ ئه‌و کات چی رووبدات؟ خۆ دوور نییه پێیان بڵێن: "نا بابه وه‌رن هه‌ر چیه‌کتان ده‌وێ له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدرالیدا ده‌تانده‌ینێ".
ئه‌م پێداگرتنه‌ی کوردان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه که ئه‌مان فێری سیاسه‌ت بوون و ئیدی فێڵیان لێناکرێت. پێشتریش ئه‌م پێداگرتنه هه‌ر هه‌بوو، شه‌رت ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌که تا سه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا بێت. ئه‌گه‌ر نا له‌و بڕوایه‌دا نیم گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی دونیا و کرانه‌وه‌ی سنووری وڵاته داخراوه‌کان به‌ته‌نیا ببنه مایه‌ی هاتنه‌دی حه‌زه‌کانی ئه‌و چه‌ند ملیۆن مرۆڤه‌ی ئه‌وێ.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1110317360362230112005-03-08T22:28:00.000+01:002005-03-08T22:29:20.363+01:00کار و بێکاریهه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی بێکاران له ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌که‌م جار سنووری 5،2 ملیۆنی به‌زاند. هه‌رچه‌نده ئه‌وه زیاتر له دوو مانگه منیش بێکارم، که‌چی منیان له‌گه‌ڵ ناوبراواندا نه‌ژماردووه. هه‌ڵبه‌ته خه‌ڵکی دیکه‌ش وه‌ک من که بێکاریشن و که‌چی ناویان له لیستی ئه‌وانه‌دا نییه، ده‌بێ هی واش هه‌بن که هه‌رچه‌نده ده‌ستبه‌کاریشن، که‌چی له‌ریزی بێکاران ناونووسکراون.
ئه‌وا خه‌ریکه من ده‌ستم له کارێک گیر ده‌بێت و به‌یانی ده‌بێ یه‌که‌م رۆژم بێت. دڵخۆشم به‌وه‌ی که دوای دوو مانگ له گه‌ڕان و چاوه‌ڕوانی، ئاخیره‌که‌ی کارێکم دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر پێی دڵخۆشم، جۆری کاره‌که‌یه. هه‌رچه‌نده بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوو، دونیایه‌ک نووسین و وه‌رگێڕان چاوه‌ڕێمن. که‌چی یه‌که‌مجارمه له‌م وڵاته ده‌چمه سه‌ر کارێک، که هه‌ست به‌وه ناکه‌م، پێم نامۆیه و پێی نامۆم.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com2tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1108680948641124772005-02-17T23:54:00.000+01:002005-02-17T23:57:00.093+01:00شه‌وێکی ساردوا هه‌ستده‌که‌م، ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌وی ئه‌م زستانه‌یه. رۆژی رابروویش هه‌روا سارد و سڕ بوو.
دڵم خۆشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌نا که‌سه‌رماوسۆله‌یه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوایین سه‌عاتی ده‌رسی ئیلزامیم به‌ڕێکرد. ئیدی ناچمه‌وه سه‌ر کورسی ده‌رسێک، که به‌جۆرێک له جۆره‌کان ناچارم پێی. له‌وانه‌یه زمسته‌ری داهاتووش چه‌ند ده‌رسێک بکه‌م، به‌ڵام هه‌ر بۆ ئاره‌زوو و سوودوه‌رگرتنی زیاتر. له‌مه‌ودوا ئیدی ده‌بێ سه‌رگه‌رمی نووسینی نامه‌که‌م بم و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیم به چه‌ند مانگێک هه‌یه. هیوادارم تا کۆتایی ساڵ هه‌موو کاره‌کانی دیکه‌م به‌ڕێکردبن.
ئه‌ی دوای ئه‌وه؟ نازانم سه‌فه‌ری ژیانی سه‌رابه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کان به‌ره‌و کوێم ده‌بات. سه‌یره ده‌بێ خۆشی ژیان هه‌ر ئه‌و به‌دوای سه‌راب گه‌ڕانه‌دا بێت؟
ئه‌و ساتانای که گوێ بۆ سپهری شلده‌که‌م که باسی ژیانم بۆ ده‌کات، وه‌ک ئه‌و ده‌بمه خاوه‌نی ئاسمان و ئه‌وین و زه‌وی، به‌ڵام هه‌ر تا ئه‌وکاته‌ی ئاوڕێک له‌ملاو ئه‌ولای خۆم ده‌ده‌مه‌وه، ئیدی ده‌بمه‌وه به هاوڵاتیه گێژه‌که‌ی سه‌رابستان.
به‌ڕاستی ئه‌وه باسی چی ده‌که‌م، ئه‌وه بۆ له‌خۆم ناگه‌ڕێم و دڵخۆشیه‌که‌ی ئه‌مڕۆم له خۆم تاڵده‌که‌م.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com3tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1107461848130366312005-02-03T21:15:00.000+01:002005-02-03T21:19:25.340+01:00ئه‌مڕۆهه‌ستێکی سه‌یره؛

ده‌ڵێی ئه‌مڕۆ هه‌ر نه‌ژیاوم.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com4tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1106988829019007312005-01-29T09:53:00.000+01:002005-02-01T21:53:30.960+01:00هه‌ڵبژاردندوێنێ یه‌که‌م رۆژی ده‌نگدانی عێراقیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. سه‌رێکی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئێره‌مدا، چۆڵ نه‌بوو، خه‌ڵکی ده‌چوون ده‌نگی خۆیانیان ده‌دا و ده‌هاتنه‌ده‌ره‌وه. له‌به‌ر ده‌رگایش هێندێک که‌س خه‌ریکی وێنه‌گرتن بوون و هێندێکیش خه‌ریکی چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی «الجزیرة» بوون.

ده‌ڵێن گوایه له‌و 280 هه‌زارکه‌سه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق خۆیان بۆ ده‌نگدان ناونووسکردووه، 210 هه‌زاریان کوردن. شتێکی خراپ نییه، به‌ڵام وێده‌چێ زۆرێک له‌وانه به دوودڵیه‌وه ده‌نگبده‌ن. هه‌موو ئه‌و هاوڕێ و ئاشنایانه‌ی باسی هه‌ڵبژاردنم له‌گه‌ڵداکردوون، باسیان له‌و دووراییه ده‌کرد، دووڕایی و دوودڵی له‌نێوان ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و حه‌یفی ده‌نگدان به یه‌کێتی و پارتی. پێموایه ئه‌م دووزلحیزبه‌ش ئه‌م راستییه چاکده‌زانن، به‌ڵام چونکه هه‌ر ته‌نیا خۆیان، جار به جووته و جار به تاک، پاشای مه‌یدان و کاخه‌کانن، ئه‌وا له‌و بڕوایه‌دانیم ده‌رسی لێوه‌رگر و دووڵی و نیگه‌رانی خه‌ڵکی به هه‌ند هه‌ڵگرن.

ئه‌وانه‌ش که به‌ته‌مای کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کوردی ئاسووده‌تر و به‌خته‌وه‌رترن، ده‌بێ جارێ چاو له چاوه‌ڕوانیه‌کانیان بپۆشن. هێشتا پرسی بوون و نه‌بوون له پێشی هه‌موو پرسه‌کانی دیکه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌ڵۆیه‌ش که چۆن ژیانی لا مه‌به‌سته و نه‌وه‌ک چه‌نده ژیان، ده‌بێ به ده‌مڕاستی قه‌له‌ڕه‌شه‌ی گه‌نده‌خۆر رازی بێت*.

* ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دێڕه شیعره له رووسیه‌وه وه‌رگێڕراوه‌ی که ده‌ڵێت:

لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی

چۆن بژی شه‌رته، نه‌وه‌ک چه‌نده بژی

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1105865813051815772005-01-16T09:56:00.000+01:002005-01-16T10:01:51.296+01:00لوتکه‌ی هه‌ڵگورد

بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی حه‌ز به دیتنی دیمه‌نی کێوی به‌رز و سه‌ربڵند ده‌که‌ن.

ئه‌مه دیمه‌نێکی لوتکه‌ی هه‌ڵگورده، که له‌دوایین رۆژه‌کانی پاییزی رابردودا گیراوه.

حه‌یفێ شوێنی وێنه‌گرتنه‌که زۆر له‌بار نییه.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1104487399251447712004-12-31T11:02:00.000+01:002004-12-31T11:03:19.250+01:00ساڵی تازه‌هه‌رچه‌ند ده‌مه‌وێ پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی زایینی بنووسم، دیمه‌نی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه و لافاوه‌کانی وڵاتانی ئاسیای باشوور، لاشه سه‌رئاوکه‌وتووه‌کان، ماڵ، گوند و شاری خاپوور و خه‌ڵکی بێده‌ره‌تانم دێنه‌وه به‌رچاو، ئه‌وکات ده‌ڵێم، ساڵی تازه‌ی چی و پیرۆزبایی چی!

سه‌یره پاریش ئه‌م کاتانه باس هه‌ر باسی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی به‌م بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مساڵ به‌ڕاستی کاره‌ستاێکی بێوێنه‌یه. هه‌رچه‌ند ده‌مه‌ێ سه‌یری هه‌واڵه‌کانی TV بکه‌م توانای دیتنی دیمه‌نه‌کانی ئاسه‌واری ئه‌م کاره‌ساته‌م نییه و هه‌رزوو پڕۆگرام ده‌گۆڕم.

دوو سێ رۆژێکیشه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سیاسه‌تمه‌داره ئه‌ڵمانه‌کان له‌پاڵ باس له هاوده‌ردی و هاوخه‌می، باس له پڕۆگرامێکی درێژخایه‌نی هاوکاری و یه‌کماڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌ژاردا ده‌که‌ن. نازانم ئه‌گه‌ر تۆریستی زۆری ئه‌ڵمان و ئه‌وروپی زۆر له شوێنی کاره‌ساته‌که نه‌بوایه‌ن، ئه‌سڵه‌ن چه‌نده ئه‌م باسه هه‌ر ده‌هاته سه‌رخوانیش.

هیوادارم نه ئێمه و نه نه‌وه‌کانی دواتریشمان کاره‌ساتی ئاوا نه‌بینینه‌وه.

ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه هه‌ستی نوێبوونه‌وه‌ی ساڵتان له دڵدایه و پێی خۆشحاڵن ئه‌وا ساڵی تازه‌تان پیرۆزبێت.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com2tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1103745073985407412004-12-22T20:50:00.000+01:002004-12-22T20:51:13.986+01:00نووسین و کۆمێنتدیاره کاک ئیبراهیمی نووسه‌ری بڵاگی رۆندک له که‌میی کۆمێنت بێزاره و ئه‌مه‌ش له بڵاگنووسین ساردیکردۆته‌وه.

ئاشکرایه که هه‌ر که‌سه و به‌مه‌به‌ستێک ده‌نووسێت، هێندێک که‌س بۆ خۆیان، هێندێکیش بۆ خوێنه‌ری تایبه‌ت و ئه‌وانی دیکه‌ش بۆ ئاپۆره‌ی خه‌ڵک. له‌وانه‌یه هه‌ر سێ ئه‌م جۆرانه له‌ناو بڵاگنووسانیشدا هه‌بن. به‌ڵام بۆ ده‌بێ چاوه‌ڕێی تێبینی خوێنه‌رانمان بین؟ مه‌رجه ئه‌وه‌ی سه‌رێکی به بڵاگه‌که‌مانداکرد، شتێکیش بنووسێت؟

به‌ش به‌حاڵی خۆم، ئه‌وه‌م لا گرنگه، که ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ده‌ریبڕم، بتوانم بینووسم. سوپاسی ئه‌وانه‌ش ده‌که‌م که نووسینه‌کانم ده‌خوێننه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌میان به هی خۆیان زانی بۆچوونی خۆشیان ده‌ربڕی، ئه‌وا باشتر. به‌ڵام پێموانییه، هه‌رچونکه ئه‌وانی دی کۆمێنتم بۆ نانووسن، ده‌بێ منیش ئاشبه‌تاڵ یان سستی لێبکه‌م.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com4tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1100990549904972592004-11-20T23:41:00.000+01:002004-11-21T00:01:25.903+01:00باسێکی کۆن و جیهانێکی کۆنترباسمان له مارکس بوو و له ماتریالیزمی مێژووییه‌که‌ی.

ده‌یانگوت ئه‌وا خه‌ریکه به‌شێکی پێشبینیه‌که‌ی دێته‌دی، ئه‌وه نییه گلۆبالیزه‌یشن، جیهانی کردۆته یه‌ك بازاڕی گه‌وره‌ی سه‌رمه‌یه‌داری و به ئاره‌زووی خۆی ته‌ڕاتێنی تێداده‌کات. دووریش نییه هه‌ر ئه‌وه‌ش کرێکاران نه‌کاته‌وه به چینێکی تۆکمه، چاکسازیه‌کانی سه‌رمایه‌داریش له سه‌ده‌ی رابردوودا کاریان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که ململانێی چاره‌نووسسازی بورژوا و پرۆلیتاریا دوابخه‌ن.

راستیانده‌کرد، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، که هه‌رچه‌نده مارکس و دۆسته گیانی به‌گیانیه‌که‌ی باسیان له شۆڕش وه‌ک هێورکه‌ره‌وه‌یه‌کی ژانه‌کانی له‌دایکبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین کردووه، به‌ڵام هه‌رگیز باسیان له‌وه‌نه‌کردووه، که له‌وانه‌یه چاکسازیه‌کانی ناوه‌خۆی سه‌رمایه‌داری نه‌وه‌ک هه‌ر خه‌ون، به‌ڵکو شوناس و خودوشیاریش له‌بیر کرێکاران به‌رنه‌وه.

ئه‌وه‌نده‌مانگوت تا کاتمان نه‌ما، ئیدی نه‌پڕژاینه سه‌ر باسکردنی ره‌خنه‌کانی کارل پۆپه‌ر له میتۆده مێژووییه‌که‌ی مارکس، که پێیوایه مارکس یه‌کێک له په‌یامبه‌ره درۆزنه هه‌ره گه‌وره‌کانی مێژووه.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com3tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1100023633559305312004-11-09T19:06:00.000+01:002004-11-09T19:07:13.560+01:00جومعه‌به‌دبه‌خته وامزانی زمانه‌که‌ی چاکبۆته‌وه و ئیدی گیرناکات.

مه‌به‌ستم جومعه‌یه، به‌ڵێ جومعه‌ی شاگری وه‌ستا جومعه‌ی خاوه‌ن چاخانه‌ی جومعه‌ی زنجیره ته‌مسیلی جومعه، که له ئێواره‌ی یه‌که‌م رۆژی جومعه‌ی ئه‌م ره‌مه‌زانه‌وه له کوردساته‌وه په‌خشده‌کرێت.

جومعه له حه‌مامه‌که لای ساڵح دانیشتبوو و به رێک و ره‌وانی قسه‌یده‌کرد. وامزانی له خۆشی واده‌که‌ی وه‌ستای زمانی چاکبۆته‌وه. حه‌یفێ، نه‌مزانی هه‌ڵه‌ی کاکی ده‌رهێنه‌ره.

با واز له‌مه بێنین. هاوڕێیه‌کم ده‌مێکه کاتی ژنهێنانی هاتووه و هێشتاش نه‌یهێناوه. ماوه‌یه‌که یه‌کلابۆته‌وه بچێته‌وه له سلێمانی ژن بێنێت، به‌سته‌زمانه نازانێ که شار هه‌ر کچه‌که‌ی وه‌ستا جومعه‌ی تێدایه و ئه‌ویش په‌نجا و دوو نه‌فه‌ر شه‌ڕیانه له‌سه‌ری.

من چاوه‌ڕێم بزانم که‌ی جومعه وه‌ستاکه‌ی ده‌کوژێت، ئه‌مشه‌و یان سبه‌ی، یان ده‌یخاته شه‌وی جومعه‌ی داهاتوو!

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1099955382405888992004-11-09T01:07:00.000+01:002004-11-09T00:10:47.003+01:00که یه‌کترمان ناسی که یه‌کترمان ناسی من پازده‌ساڵان بووم و ئه‌ویش یه‌ک دووساڵ له‌من به‌ته‌مه‌نتربوو. تازه ماڵیان له عه‌ره‌بستانی عیراقه‌وه گه‌ڕابۆوه کوردستان، هه‌ربۆیه عه‌ره‌بیه‌کی زۆر باشی ده‌زانی، به‌ڵام هه‌ستێکی کوردانه‌ی به‌هێزیشی هه‌بوو. له هه‌ولێره‌وه شیعری بۆ مه‌هاباد ده‌نووسی.

هه‌ر چه‌ند ساڵێکی که‌می به‌سه‌ردا تێپه‌ڕین و چووه ناو دونیایه‌ک که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیزم جۆره کوفرێک بوون تیایدا، زیاتر له 10 ساڵێک له‌و دونیایه‌دا مایه‌وه‌و یه‌کێک بوو له پێشه‌نگانی ته‌رزه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو نامۆ به بیری نه‌ته‌وایه‌تی.که ئه‌مڕۆ شیعرێکی نوێی ئه‌وم خوێنده‌وه، وامزانی هه‌ژده نۆزده ساڵێک ده‌بێ نووسیویه‌تی و یان ئه‌و ساڵانه هه‌ر نه‌بوون. ته‌واوی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌یه‌کانی ئه‌وسادا ژیاوم وقسه‌کانی ئه‌وسایم له‌گوێدا ده‌زرنگێنه‌وه

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1098719551385792962004-10-25T17:52:00.000+02:002004-10-25T19:54:57.716+02:00یادی له‌دایکبوونی په‌روا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌یه و 25 ئۆکتۆبه‌ر. به‌ر له پێنج ساڵ و له رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، که ئه‌وسایش دووشه‌م و 25 ئۆکتۆبه‌ر بوو، دوای ساڵێک چاوه‌ڕوانی دایکی و هه‌شت نۆ ساڵ چاوه‌ڕوانی من، په‌روا هاته دونیا. له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی لێده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی بۆ ده‌خوازم.

ئه‌و له مه‌نفای من له دایکبوو، مه‌نفایه‌کی نیوه دڵخواز و نیوه نه‌خواسته. ئه‌وا پێنج ساڵ گوزه‌ران و که‌چی هێشتا نازانم ئه‌و مه‌نفایه‌ی من بۆ ئه‌و چییه. هێشتایش نازانم نیشتمانی ئه‌و کوێ ده‌بێت. زۆر جاران ده‌ڵێم ئه‌وه‌یان بڕیاری خۆی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ستده‌که‌م ئه‌وه فێڵێکه له خۆم و له‌ویشی ده‌که‌م، هه‌قیقه‌تێکی شیرین و تاڵه که ئه‌و هێشتا منداڵه و هه‌ست ته‌نیا به‌و خۆشی و ناخۆشیانه‌ی ساته‌وه‌ختی ئێستای ده‌کات. پێموانییه نیشتمان له‌تبکرێت، به‌ڵام ئێواران که له‌سه‌ر جێگاکه‌ی با‌نگم ده‌کات و ده‌ڵێت بابه وه‌ره ده‌مه‌وێ شتێکت پێ‌بڵێم، که ده‌چمه‌لای و له جیاتی قسه ماچێکم ده‌کات، ده‌زانم به‌شێکی نیشتمانه‌که‌ی لای منه.

مه‌نفابوونی ئێره‌م هه‌رگیز مانای ئه‌وه نییه له کۆنه هه‌واره‌که‌م ئاسووده بووبم. له‌وه‌ته‌ی له‌بیرمه من غه‌ریبه‌م، جا چ له شاری گه‌وره‌ی ملیۆنی ژیابم و چ له دێی چکۆڵه‌ی چه‌ند خێزانی، چ له سه‌حرای پان و به‌رینی عه‌ره‌بستان بووبم و چ له داوێنی چیا سه‌ر به مه‌ندیله‌کانی کوردستان، هه‌مووی بۆمن هه‌ر غه‌ریبستان بووه. که سه‌ری خۆم هه‌ڵگرت و ئه‌وێم جێهێشت، وامده‌زانی له‌شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م دونیا پان و به‌رینه‌دا، ئارامگایه‌ک ده‌دۆزمه‌وه، که‌چی به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌مووی هه‌ر سه‌رابی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بوو. وا خه‌ریکه شه‌که‌ت ده‌بم و که‌چی له ئۆقره‌گرتن هیچ خه‌به‌رێک نییه.

هیوادارم ژیانی په‌روا ته‌واو له‌وه‌ی من جیا و پڕ له ئارامیی بێت و من له‌جیاتی ئه‌ویش غه‌ریبیم چه‌شتبێت.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com3tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1098565231045161202004-10-23T22:57:00.000+02:002004-10-23T23:02:51.946+02:00یا سه‌رکه‌وتن یانیه‌کێک له‌و درووشمانه‌ی که به درێژایی 1400 ساڵه‌ی مێژووی ئیسلام کاریگه‌ریه‌کی زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵکی موسڵمانه‌وه هه‌بووه درووشمی (یان سه‌رکه‌وتن یان شه‌هاده‌ت – اما النصر او الشهادة) بووه. ئه‌وا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیشدا که‌سانێک هه‌ن درووشمه‌که به‌مجۆره پیاده ده‌که‌ن (یان شه‌هاده‌ت یان کچێکی عێراقی – أما الشهادة أو الزواج من فتاة عراقیة).

ئه‌مڕۆ له یه‌کدوو سایتی عه‌ره‌بیدا (وه‌ک ایلاف و عراق الغد) ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه که مه‌جلیسی شورای مه‌لا سونییه عه‌ره‌به‌کانی عێراق فه‌توایانداوه، که ده‌بێ هه‌موو کچێکی ته‌مه‌ن سه‌رووی 10 ساڵی ناوچه‌کانی فه‌للوجه و رومادی و ده‌وروبه‌ریان بدرێن به موجاهیدان، تا نه‌وه‌کوو ئه‌مانه ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ون و ئه‌وان ده‌ستدرێژیان بکه‌نه سه‌ر. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، چه‌ند سایتێک ده‌بێ به ته‌ماعدانه به‌ری "یان شه‌هاده‌ت و یان کچێکی گه‌نجی عێراقی"، خه‌ڵکی بۆ چوونه شه‌ڕی دژه ئه‌مه‌ریکی و ده‌وڵه‌تی کاتی عێراق هانده‌ن.

نازانم نه بۆ ئه‌و کچه به‌سته‌زمانانه بگریه‌م نه به‌عه‌قڵی ئه‌و که‌سانه‌ی پێبکه‌نم که مێشکیان جێگه‌ی ئه‌م جۆره فه‌توایانه‌ی تێدا ده‌بێته‌وه.

نا هیچ دوور نییه کاری وا ئیستا روویان نه‌دابێت و گه‌لێک کچی به‌سته‌زمان نه‌بووبنه قوربانی عه‌قڵێکی باوکسالاری تا ئه‌ژنۆ له نه‌فامیدا نقومبوو. ئه‌وکات پێکه‌نینمان، هه‌تا ئه‌گه‌ر به عه‌قڵێکی له‌مجۆره‌ش بێت، به شه‌رمه‌زاریی ده‌زانم.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1098212708429528232004-10-19T21:04:00.000+02:002004-10-19T21:07:39.853+02:00دیسان ده‌رسدوای سێ مانگی پشووی هاوینه، ده‌بێ سبه‌ی جارێکی دیکه بچمه‌وه سه‌ر کورسی خوێندن و به‌رده‌م مامۆستا.

هیوادارم ئه‌مه‌یان دوایین زمسته‌ری ده‌رسه‌کانم بێت.

خوێندن له‌م وڵاته شتێکی سه‌یره. خه‌ڵکانێک هه‌ن 10 ساڵ زیاتر به خوێندنی زانکۆییه‌وه خه‌ریک ده‌بن. زۆرجاران ده‌ڵێم ئه‌مانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بخوێنن تا پیشه‌یه‌کی باش فێر بن، خوێندن ده‌بێته پیشه‌یان. ناهه‌قیشیان نییه، هاوکلاسیه‌کی ئه‌ڵمانیم ئه‌و رۆژه ده‌یگوت، بۆ خۆم به خوێندنه‌وه خه‌ریکنه‌که‌م، خۆ له‌م وڵاته‌دا کارێکی خۆشتر له خوێندن شکنابه‌م.

سه‌یریی خوێندنی ئێره‌ش له‌وه‌دایه، که مرۆڤ ده‌چێته زانستگه و بۆ خۆی ده‌بێته پاشای مه‌مله‌که‌ت، نه‌که‌س پێی ده‌ڵێ وابکه و وا مه‌که، نه‌که‌سیش لێی ده‌پرسێ. ئه‌رێ چیتکرد و چیت ماوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له کاتی خۆیدا و به‌سه‌رکه‌وتوویی به ئه‌نجام بگات، ده‌بێ خۆی خه‌می خۆی بخوات و له‌خۆی بپێچێته‌وه. ئازادیی خوێندکار له هه‌ڵبژاردنی به‌ش و شوێنی خوێندن، ده‌رسه‌کان و کاتی ده‌رس، مامۆستا وچه‌ندین شتی دیکه‌ی له‌مجۆره، به جۆرێکه مرۆڤ تووشی ته‌مبه‌ڵیه‌کی درێژخایه‌ن ده‌کات.

له کۆنه‌هه‌وار ده‌مانخوێند، هه‌رچه‌نده به‌سه‌ربازیش بۆمان نه‌ده‌ژمێردرا، که‌چی خوێندنه‌که‌مان سه‌ربازی و زانکۆکه‌شمان سه‌ربازگه‌یه‌ک بوو بۆ خۆی. چی بخوێنین و له‌کام شاره بخوێنین، که‌ی ده‌ست به خوێندن بکه‌ین و که‌ی کۆتایی به خوێندن بێنین، له کلاسی به‌یانیان بین یان هی دوا نیوه‌ڕۆیان بین، ئه‌مانه و ده‌یان شتی دیکه‌ی له‌مجۆره بڕیاری وه‌زاره‌ت و لێپرسراوی کۆلێژ و سه‌رۆکی به‌شیان گه‌ره‌ک بوو.

ئێستاش ئه‌وه پێنج ساڵه له‌م زانکۆیه ده‌خوێنم، که‌سێک نه‌هات و پێم بڵێ ده‌بێ چی بکه‌م و چیم گه‌ره‌که تا خوێندنه‌که‌م کۆتایی پێبێنم. ده‌بێ خۆم خه‌می خۆم بخۆم و بگه‌ڕێم و بپرسم و به‌سه‌عات چاوه‌ڕێبم، تا ده‌گه‌مه لای که‌سێک که پێداویستیه‌کانی ده‌رسخوێندنم بۆ رۆنکاته‌وه.

زۆر جاران لێمده‌پرسن، خوێندنی زانکۆیی له ئه‌ڵمانیا گرانه یان ئاسان. خۆیشم نازانم. به‌ڵام له‌وه ده‌چێت به به‌راوردکردن به خوێندنی لای خۆمان، هه‌م گران بێت و هه‌م ئاسان. هه‌م پاڵنه‌ر بێت و هه‌م تاقه‌تبڕ. هه‌ر بۆیه‌ش نه له‌و ئاشنایه‌می ده‌گرم که ئه‌وا دوای زیاتر له 10 ساڵ ژیانی له‌م وڵاته‌دا، ده‌یه‌وێ بڕواته‌وه له کۆنه هه‌وار بخوێنێ، نه له‌و مامۆستایه‌ی زانکۆیه‌کی ئه‌وێش که خه‌ریکه به‌هه‌ر نرخێک بێت و به‌هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێک، خۆی بگه‌یه‌نێته ئێره و لێره ده‌به‌ر خوێندن ڕاچێته‌وه.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1097395063043937132004-10-10T09:55:00.000+02:002004-10-10T10:35:00.573+02:00Derridaدێریدایش مرد

شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو فه‌یلوسوفی ناوداری فه‌ڕه‌نسی له ئه‌لجه‌زائیر له‌دایکبوو، ژاک دێریدا- Jacques Derrida له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دێریدا خاوه‌نی میتۆدی „Dekonstruktion“ و یه‌کێک له تیۆرمه‌نده ناوداره‌کانی پۆستمۆدێرنه بوو. ئه‌و هه‌روا دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی بیری گشتگیریش (شمولی) بوو.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1097098375795275182004-10-06T23:30:00.000+02:002004-10-06T23:38:29.113+02:00Der Untergangدوێنێ چوومه سه‌یرکردنی فیلمی Der Untergang. ئه‌مه فیلمێکی ئه‌ڵمانی نوێیه و باسی دوایین رۆژه‌کانی ژیانی هیتله‌ر ده‌کات.

ماوه‌یه‌که ئه‌م فیلمه له سینه‌ماکانی ئه‌ڵمانیا نیشانده‌درێت و بێنه و به‌رده‌یه‌کی باشیشی ناوه‌ته‌وه.

بێجگه له پارت و گرووپه توندڕه‌وه‌کان، که‌سی دیکه له‌م وڵاته به ئاشکرا، به باشی باسی هیتله‌ر و داروده‌سته‌که‌ی ناکه‌ن. هه‌قیشیانه ئه‌و پاڵه‌وانه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بڕیاربوو ته‌واوی دونیایان بخاته ژێرده‌ست، ماڵه‌که‌ی خۆشیانی پێ دۆڕاندن.

به‌ڵام به‌ڕای زۆر که‌س ئه‌م فیلمه لادانێکه له‌و ترادیسیۆنه په‌نجا تا شه‌ست ساڵه‌ی ئه‌ڵمانه‌کان. فیلمه‌که زیاتر باس له چه‌ند رۆژی داویی ته‌مه‌نی هیتله‌ر خۆی و داروده‌سته و کاخه ژێرزه‌مینییه‌که‌ی ده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ش هیچ باسێک له قڕکردنی جوله‌که‌کان، کوشتن و به‌کوشتدانی ملیۆنان که‌سی دیکه و خاپوورکردنی زۆربه‌ی ئه‌وروپا و به‌شێکی زۆری روسیا ناکات.

له‌هه‌مووی خۆشتر و له‌هه‌مان کاتدا دڵته‌زێنتر، ئه‌و قسانه‌ی سکرتێره‌که‌ی هیتله‌رن، که له‌کۆتایی فیلمه‌که‌دا نیشان ده‌درێن. دیاره ئه‌و ژنه هێشتا هه‌ر له ژیاندایه و قسه‌کانیشی له چاوپێکه‌وتنێکدا کردوون. ئه‌و ده‌ڵێ به‌هێچ جۆرێک ئاگای له قڕکردنی جوله‌که‌کان نه‌بووه، دواتریش زانیویه‌تی که له‌کاتی کارکردنی ئه‌و له‌وێدا ( له 1942 تا 1945) کاری وا روویانداوه، ئه‌ویش ئه‌و کاته‌ی که په‌یکه‌ری یه‌کێک له قوربانییه‌کان له به‌رلین ده‌بینێت که له ژێرێشیدا به‌رواری رووداوه‌که‌ی نووسراوه.

هه‌رچه‌نده هیتله‌ری پێشه‌وا له فیلمه‌که‌دا هه‌ر قیژه و هاواریه‌تی، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک مرۆڤێکی خۆشه‌ویست له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵکه‌که‌شیه‌وه وێناده‌کردێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای سووربوونی له‌سه‌ر بنه‌ما ئایدیۆلۆژیه‌کانیی و له کۆتاییشدا ته‌سلیم نه‌بوونی به دوژمنانی.

ئێمه‌ی کورد و زۆرخه‌ڵکی دیکه‌ش زۆرجاران سه‌دام به هیتله‌ر ده‌چوێنین. به‌ڵام یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که زۆریان له‌یه‌ک جیاده‌کاته‌وه ئاکام و کۆتاییه‌کانیانه.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1096640311014787662004-10-01T16:15:00.000+02:002004-10-01T16:19:51.833+02:00فۆنتی کوردیماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر مایکرۆسۆفت 2 Service Pack ی بۆ ویندۆزی XP ده‌رکرد. ئه‌م سێرڤس پاکه کۆمه‌ڵێک شت بۆ ویندۆز زیادده‌کات، که زیاتر په‌یوه‌ندییان به پاراستنی سیستێم له هێرشی ده‌ره‌کیه‌وه هه‌یه.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، سێرڤس پاکه‌که شتێکی دیکه‌شی بۆ ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: سێرڤس پاکه‌که چه‌ند فۆنتێک تازه‌ده‌کاته‌وه که کۆدی ته‌واوی پیته کوردیه‌کانیان تێدان.

که‌واته له XPSP2 دا، بێجگه له فۆنتی تاهۆما، چه‌ند فۆنتێکی دیکه‌ش هه‌ن، پشتیوانی نووسینی کوردی ده‌که‌ن. بۆ نموونه له‌فۆنتی Arial و Timesیشدا هه‌موو پیته کوردیه‌کان هه‌ن و ده‌کرێ به‌یارمه‌تی کیبۆردێکی کوردی، وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد ئای تی گرووپ، کوردیه‌کی پوخت و پاراو بنووسرێت.

سێرڤس پاکه‌که خۆی فۆنته‌کان تازه‌ده‌کاته‌وه و پێویست به‌هیچ کارێکی دیکه ناکات.

له‌وه ده‌چێت ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و فۆنتانه بن که له ڤێرژنه بێتاکانی ویندۆزی لۆنگهۆرندا هه‌بوون.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1096558809512803582004-09-30T17:15:00.000+02:002004-09-30T17:50:28.746+02:00ته‌له‌فونسه‌عات شه‌ش و نیوی به‌یانی بوو که زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که خه‌به‌ریکردمه‌وه. هه‌ر ته‌نیا دووجار لێیدا و بێده‌نگبوو، هه‌رچه‌نده که تێر خه‌ویش نه‌بووبووم، که‌چی خه‌وم لێنه‌که‌وته‌وه. دواتر که سه‌یرمکرد، ژماره ته‌له‌فونی مۆبایلێکی کوردستان بوو. هه‌رچه‌نده ئێستا له‌وێ مۆبایل له‌هه‌موو شتێک زیاترن، که‌چی ناسیمه‌وه هی کێیه.

چه‌ند جارێک هه‌وڵمدا ته‌له‌فونی بۆبکه‌مه‌وه، خه‌ت نه‌بوو.

نزیکه‌ی سه‌عات یانزه جارێکی دیکه هه‌مان ژماره لێیدایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان فریاکه‌وتم و ته‌له‌فونه‌که‌م هه‌ڵگرت. ده‌نگیم ناسی ده‌یگوت بڕوا بکه هه‌ناره‌که‌ش زۆر جوانه. زۆرم هاوارکرد ئه‌لو ئه‌لو، وه‌ڵام نه‌بوو. له غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه‌که‌وه دیار بوو قه‌ره‌باڵغ بوو.

ته‌له‌فونه‌که‌م داخسته‌وه و ئه‌مجاره‌یان من ژماره‌که‌یم لێدا تا به‌ڵکو بیدوێنم و بزانم چ باسه، به یه‌کجار گرتی، به‌ڵام سه‌رمسوڕما که گوێم له‌ده‌نگێکی دیکه بوو، خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش ئاشنا، ئاشنای من و هی ئه‌ویش. به‌ڵام چونکه رۆژێک پێشتر پێکه‌وه دوابووین، تۆزێک تاسام. زانیم من ژماره‌که‌م به‌هه‌ڵه لێداوه، ئاخر هه‌ر ته‌نیا یه‌ک ژماره‌یان جیایه. هه‌رچۆنێک بێت دواندم و مه‌سه‌له‌ی زه‌نگ لێدان و ته‌له‌فونه‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه. تۆزێک پێکه‌نی، زانیم مه‌سه‌له چییه. گوتم ها مۆبایله‌که‌ی ده‌خاته گیرفانی و ئاگای لێنابێ که ته‌له‌فون بۆ ژماره خه‌زنکراوه‌کان ده‌کات. به پێکه‌نینێکی سوکه‌وه گوتی، زۆرجاران ئاوا حیکایه‌تیش بۆ من ده‌گێڕێته‌وه.

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-8456704.post-1096302022992345652004-09-27T18:20:00.000+02:002004-09-27T18:36:11.913+02:00گوڵه‌باخ

گوڵه‌باخ

یه‌کێک له‌و وێنانه‌ی که ئه‌م هاوینه گرتوومه و زۆریشم دڵ پێ خۆشه

Ihsanhttp://www.blogger.com/profile/16021791969392643641noreply@blogger.com3